بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

وەزارەتی بازرگانی عیراق بە قیستی پێنج ساڵ ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت بە سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت‌ و فرۆشتنەكەش لەڕێگەی هەردوو بانكی ڕەشید‌و ڕافیدەینەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەحمەد یاسین بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئۆتۆمبێل ‌و ئامێرەكان كە سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراقە لە بەیاننامەیەكدا تەئكیدیكردۆتەوە، كە بەردەوامن لەسەر فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت ‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان‌ و فرۆشتنەكەش لەڕێگەی بانكی ڕەشید‌ و رافیدەینەوە ئەنجام دەدرێت‌ و هەر فەرمانبەرێك دەیەوێت ئۆتۆمبێل بكڕێت دەتوانێت سەردانی كۆمپانیاكەیان بكات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كە فەرمانبەران پێشەكی تەنها لەسەدا 10ی نرخی ئۆتۆمبێلەكە دەدەن‌  و ئەوی تری لەلایەن بانكی رافیدەین‌ و ڕەشیدەوە دابین دەكرێت ‌و هاوڵاتی بە قیستی 5 ساڵ پارەكە دەداتەوە، هەروەها نرخی سوود بەڕێژەی لەسەدا 7 دەخرێتەسەر قەرزەكە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران کۆتایی پێھێناوە، سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی داراییەوە وادەی بڵاوکردنەوەی خشتەیەکی نوێی موچە ئاشکرادەکات و جەختیشدەکاتەوە، موچەی خانەنشینانیش لەو خشتەیەدا بڵاودەکرێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمەوە بلاوکرایتەوە ، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ڕۆژانی (یەکشەممە، دوشەممەو سێشەممە) دابەشکردنی موچەی مانگی (10)ی ساڵی 2017 فەرمانبەران دەستپێدەکات و خشتەیەکی نوێی موچە بڵاو دەکرێتەوە.

لەو زانیاریانەی دەستکەوتون ئەوەش ڕونکراوەتەوە، دوای کۆتاییھاتنی موچەی مانگی 10ی ساڵی 2017ی فەرمانبەران، لەریزبەندی خشتەکەدا موچەی مانگی (سێ)ی ھەمان ئەو ساڵەی خانەنشینانیش دابەشدەکرێت.

پێشتریش  بلاوکرابۆە سەرچاوەیەکی لەوەزارەتی دارایی ئاشکرایکردبوو، ڕۆژانی 20 یان 21ی ئەم مانگە، دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە.

مەسعود بارزانی بەدەستبەرداربوونی لەپۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەراوێز كەوتووە، بەو هۆیەشەوە جموجوڵە سیاسییەكانی كەمبووەتەوە.

مەسعود بارزانی لەمانگی 11ی ساڵی رابردووەوە دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، كە ئەو دەستبەرداربوونەی بووەتە هۆی ئەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێم‌و نێودەوڵەتیش پەراوێز بكەوێت.

پەراوێزكەوتنەكەی مەسعود بارزانی بەشێوەیەكە، بەشێوەیەكی بەرچاو لەئاستی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی جموجوڵە سیاسییەكانی كەمبووەتەوە، لەكاتێكدا پێشتر رۆژانە چالاكی سیاسی‌و سەردانی هەبوو.

هەروەها پەراوێزكەوتنەكەی مەسعود بارزانی ئێستا بەروونی لەئاستی كۆبوونەوە سیاسی‌و سەردانەكانی بەڕووی دەردەكەوێت، بەشێوەیەك ماوەیەكی زۆرە هیچ چالاكییەكی نییەو لەكۆبوونەوە ناوخۆی‌و نێودەوڵەتییەكان دەرناكەوێت.

هاوكات پەراوێزكەوتنەكەی مەسعود بارزانی بەشێوەیەكە، كە كەسێكی وەك برێت مەكگۆڕك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجامنادات، لەكاتێكدا لەگەڵ بەشێك لەسەركردەی لایەنەكان كۆبوونەوەی ئەنجامداوە.

لەئاستی نێودەوڵەتیش بارزانی پەراوێز كەوتووە، بەشێوەیەك ساڵانی پێشوو، كە پۆستی سەرۆكی هەرێمی هەبوو، بەشداری لوتكەی كۆڕبەندی ئابووری ساڵانەی داڤۆسی لەسویسرا دەكرد، بەڵام بۆ لوتكەكەی ئەمساڵ بەشداری ناكات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رۆژی چوار شەممە رایگەیاند، بەم نزیكانە لوتكەی داڤۆس دەبەسرێت‌و وەك نوێنەری هەرێم بەشداری لەلوتكەكە دەكات.

ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی "مووچەخۆران ئارامییەكی زۆریان نواند لەسەر دۆخی مووچە، حكومەت و دەسەڵات قەرزای ئەو ئارامگریەی خەڵكی كوردستانن، هەوڵ دەدەین لەمساڵدا بەردەوام بین لەپێدانی موچە بەفەرمانبەران، شتی وا نەهاتووەتە ڕێگەمان بڵێین ناتوانین بەتەواوی موچە بدەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن لەمساڵدا بەردەوام بن لەپێدانی مووچە، شتێکی واش نەهاتووەتە ڕێگەیان بڵێن ناتوانن مووچە دابەش بکەن.
 
ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی "مووچەخۆران ئارامییەكی زۆریان نواند لەسەر دۆخی مووچە، حكومەت و دەسەڵات قەرزای ئەو ئارامگریەی خەڵكی كوردستانن، هەوڵ دەدەین لەمساڵدا بەردەوام بین لەپێدانی موچە بەفەرمانبەران، شتی وا نەهاتووەتە ڕێگەمان بڵێین ناتوانین بەتەواوی موچە بدەین، ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە كە ئێمە لەگەڵ بەغداد هیچ لاریمان نییە، هەموو لیستەكانیشمان ئامادە كردووە، پێمان وتون ئامادەین هەموو لیستەكانتان بۆ ئامادە بكەین، ئێمە دەرگامان كراوەیە كە وردبینی لەهەموو لیستەكان بكەن."
 
جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، حکومەتی هەرێم کاری لە پێشینەی مووچەیە و ئەو داهاتە ناوخۆییەی لەبەردەستی حكومەتدایە بۆ موچەی فەرمانبەران خەرجی دەكەن.
 
لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە لە بەغدادەوە، ڕێباز حەملان داوا لە عەبادی دەکات پابەندی بەڵێنەکانی بێت، وتووشیەتی "لەبارەی ئەو بەڵێنانەی لەسەر تەلەفزیۆن دەیدات، ئامادەی هەر كار ئاسانیەكین، لە ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بەبڕیار، كە هەموو ئاسانكارییەك بكرێت لەو ڕوەوە، من ئومێدێكی زۆرم هەیە بەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراقی بگەینە ڕێكکەوتن."
 
ڕێباز حەملان داوائ لە پەرلەمانتارانی كورد لەبەغداد کردووە فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچە، داواشیکردووە چاودێری هەرێم بکەن، بەوەی تا چەند داواکارییەکانی بەغدادی جێبەجێ کردووە؟.
 
سەبارەت بە پاشەکەوتی مووچە و گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەخۆران، ڕێباز حەملان دەڵێت "هەركات لەگەڵ بەغداد ڕێكکەوتین وە بودجەی هەرێم لەبەغدادەوە هات، ئیتر پاساوێك نامێنێت لە بەردەم پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران، پاشەكەوت بەهۆی ئەوەوەیە كە داهاتی پێویست لەبەردەست نەبوو." ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسایە بۆیە هەركات داهاتی پێویست لەبەردەست بوو فەرمانبەران مافی خۆیانە هەموو پاشەكەوتی مووچەكانیان وەربگرنەوە."
 
حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن لەمساڵدا بەردەوام بن لەپێدانی مووچە، شتێکی واش نەهاتووەتە ڕێگەیان بڵێن ناتوانن مووچە دابەش بکەن.
 
" ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە كە ئێمە لەگەڵ بەغداد هیچ لاریمان نییە، هەموو لیستەكانیشمان ئامادە كردووە، پێمان وتون ئامادەین هەموو لیستەكانتان بۆ ئامادە بكەین، ئێمە دەرگامان كراوەیە كە وردبینی لەهەموو لیستەكان بكەن."
 
جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، حکومەتی هەرێم کاری لە پێشینەی مووچەیە و ئەو داهاتە ناوخۆییەی لەبەردەستی حكومەتدایە بۆ موچەی فەرمانبەران خەرجی دەكەن.
 
لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە لە بەغدادەوە، ڕێباز حەملان داوا لە عەبادی دەکات پابەندی بەڵێنەکانی بێت، وتووشیەتی "لەبارەی ئەو بەڵێنانەی لەسەر تەلەفزیۆن دەیدات، ئامادەی هەر كار ئاسانیەكین، لە ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بەبڕیار، كە هەموو ئاسانكارییەك بكرێت لەو ڕوەوە، من ئومێدێكی زۆرم هەیە بەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراقی بگەینە ڕێكکەوتن."
 
ڕێباز حەملان داوائ لە پەرلەمانتارانی كورد لەبەغداد کردووە فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچە، داواشیکردووە چاودێری هەرێم بکەن، بەوەی تا چەند داواکارییەکانی بەغدادی جێبەجێ کردووە؟.
 
سەبارەت بە پاشەکەوتی مووچە و گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەخۆران، ڕێباز حەملان دەڵێت "هەركات لەگەڵ بەغداد ڕێكکەوتین وە بودجەی هەرێم لەبەغدادەوە هات، ئیتر پاساوێك نامێنێت لە بەردەم پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران، پاشەكەوت بەهۆی ئەوەوەیە كە داهاتی پێویست لەبەردەست نەبوو." ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسایە بۆیە هەركات داهاتی پێویست لەبەردەست بوو فەرمانبەران مافی خۆیانە هەموو پاشەكەوتی مووچەكانیان وەربگرنەوە."
سوپای توركیا گوندی زۆرمخاری خۆرئاوای شاری كۆبانی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ سه‌ختی تۆپباران ده‌كات.
ئاژانسی فوراتنیوز له‌ زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌"وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌، سوپای توركیا ده‌ستیكردوه‌ به‌ تۆپبارانكردنی گوندی زۆرمخار، كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ كه‌ناراوی روباری فوراته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ یه‌په‌گه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، سوپای توركیا له‌ پێگه‌كانی ناو خاكی باكوری كوردستانه‌وه‌ ئه‌و تۆپبارانه‌ ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامه‌كان و زیانه‌كانی ئه‌و تۆپبارانه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.
گوندی زۆرمخار كه‌وتوه‌ته‌ دوریی30  كیلۆمه‌تریی خۆرئاوای شاری كۆبانی.

ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له‌خوارووی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر گوندێك و كه‌سێكیان كوشتووه‌و 5 كه‌سی تریان رفاندوه‌.

محه‌مه‌د نارێنی به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانيی كوردستان  راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر گوندی جوده‌یده‌ی 17كیلۆمه‌تر خوارووی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌.

وتیشی: خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان له‌مزگه‌وتێكدا كۆكردوه‌ته‌وه‌و چه‌ند ناوێكیان خوێندوه‌ته‌وه‌و دواتر یه‌كێكیان كوشتووه‌و پێنج له‌و ناوایانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه‌.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: به‌پێی زانیاریه‌كیان یه‌كێك له‌هاووڵاتیانه‌یان ئازاد كردوه‌، و چاره‌نووسی چواره‌كه‌ی تر نادیاره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌گوندێكی سه‌ربه‌ عوزێم داعش هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتیان و 50 سەر ئاژه‌ڵی له‌سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ رفاندوه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ رێگریان لێبكه‌ن.

به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌، جارێكى دیكه‌ تاووتوێكردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2018 دواده‌خرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ بلاوکراینەوە، هه‌رچه‌نده‌ وابڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2018 له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى بۆ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام جارێكى دیكه‌ تاووتوێكردنى ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌ په‌رله‌مان دواده‌خرێت و ئه‌مڕۆش خوێندنه‌وه‌ى بۆ ئه‌نجام نادرێت.

تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ "نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌"، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى پێنه‌كردووه‌ و له‌ ئێستادا "سه‌لیم جبورى" سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایى له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌، 

ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و لیژنه‌ی یاسایى به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ئه‌و بڕگانه‌ى پڕۆژه‌ یاسای په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌ كه‌ تائێستا یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه‌ و له‌ ناو په‌رله‌مانتاراندا بۆچوونى جیاواز له‌باره‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق وابڕیاره‌ مانگى ئایارى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌ یاساى په‌یوه‌ست به‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ په‌رله‌مان یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه‌.

یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بەمەبەستی كەمكردنەوەی فشاری سوپای توركیا بۆ سەر عفرین، دەستی بەكۆكردنەوەی هێز لەشارۆچكەی مەنبەج كردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەو چوارچێوەیەدا، كاروانێكی سەربازیی، كە لە ٤٠٠ ئۆتۆمبیل پێكهاتووەو ژمارەیەكیان ئەو ئۆتۆمبیلە زرێپۆشانەن، كە ئەمریكا داویەتی بەیەپەگە  گەیشتنە ناوەندنی منبج. 

هەر بەپێی هەواڵەكە، ئەو هێزانە لەدوو ناوچە جێگیركراون‌و یەكێك لەو خاڵانەی، كە ئۆتۆمبیل و شەرڤانانی لێكۆكراوەتەوە، شارەدێی عەریمەو كێڵكەی لوبنانییە، كە دەكەونە بەرانبەر هێڵی باشووری خۆرهەڵاتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات‌و سوپای توركیای لێجێگیرە.

ئاژانسەكە ئاشكراشیكردووە، كە خاڵی دووەمی كۆكردنەوەی ئۆتۆمبیل‌و هێزەكانی یەپەگە لەناوچەی سیلۆی باشووری منبجە.

ئەمە لەكاتێكدایە سوپای توركیا ماوەیەكە دەستی بەهێز كۆكردنەوە كردووەو هەڕەشەی هێرشكردنە سەر كانتۆنی عفرین لەرۆژئاوای كوردستان دەكات.

خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكرات رایگەیاند، پارتەكەی دەیەوێت پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەرێوەبچێت.

خەسرەو گۆڕان پێنج شەممە لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، چەند هۆكارێك هەیە بۆ ئەوەی پارتی دیموكرات داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێم پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات.

هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و ئەنجوومەنی پارێزگاكانە، لە 12ی ئایاری داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە تائێستا وادە بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیارینەكراوە.

ئەو بەرپرسەی پارتی لەبارەی هۆكاری داواكارییەكەیان روونكردەوە، كە هەرێمی كوردستان بەقەیرانی سیاسی تێپەڕدەبێت، بۆیە بەئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەشێك لەقەیرانەكان چارەسەر دەبێت.

خەسرەو گۆران هەروەها رایگەیاند، كە ئەنجامدانی دوو هەڵبژاردن لەنزیكی یەك، ئەركی كەمتر دەبێت، بۆ هەموو لایەنەكان، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق مانگی رەمەزان‌و وەرزی گەرمای هاوین دێت.

بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێم دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی هەرێم بەرێوەبچێت، كە خەسرەو گۆران باسی لەوەش كرد، ئەوان وەك پارتی ناتوانن كاتی هەڵبژاردنەكان بەتەنیا دیاریبكەن.

به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، حكومه‌تی عێراق 450 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینکرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "بەغدا 450 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینکرد، پاره‌كه‌ خراوەتەسەر ئەژماری وەزارەتی دارایی" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ڕووداو.

ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی هه‌رێم كه‌ له‌نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ پێكهاتبوون، شانده‌كه‌ی به‌غدا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی بۆ پێدانی مووچەیەکی تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی کاری لیژنەی وردبینی بۆ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرزبكه‌نه‌وه‌.

الصفحة 1 من 1183

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥