ئامادەکردنى هەمبەرگر بە سەوزەوات
گرنگ

14 حوزەیران 2017

کەسانێکی زۆر ئاشقی خواردنی هەمبەرگرن، بەڵام دەزانین کە زۆر خواردنی زیانی هەیە، بۆ ئەوەی زیانی نەبێت بێ بەش نەبیت لە خواردنی بەم شێوازە دروستی بکە تا کێش زیاد نەکات نەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری.

300 گرام پەتاتە
یەک کوپ ونیو گەنمەشامی سپی
1 کوپ سیری هارراوەی عەجەم
2 کوپ فاسۆلیای رەش
نیو پارچە پیاز
کەرەوزی هارراوی تازە یان وشک بە قەبارەی پێویست
1 کەوچک بیبەری هارراوەی تون
2 کەوچکی بچوک کەمون
نیو کەوچک سۆسی سور بەڵام بەپێی خواست
خوێ بەپێی پێویست
زەیتی گوێزی هیندی یان هەر زەیتێكی سروشتی
دەتوانت تەماتە یان گوێزەر هەر پێکهاتەیەکی تری سەوزە یان داودەرمان و بەهارات کە پێت خۆشە بەکاریبهێنیت.

چۆنێتی دروستکردنی:
پەتاتەکە بکەرە کاغەزی ئەلەمنیۆم و بیخەرە ناو فڕنەکە لەسەر پلەی گەرمی 400، بۆ ماوەی 30-40 خولەک.

لەدەفرێکدا گەنمشامییە سپییەکە بکوڵێنە لەگەڵ کوپێک ئاودا بۆ ماوەی 25 خولەک، دوتر وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە.
سیری عەجەمەکە بەباشی بهارە.

دواتر پەتاتە و فاسۆلیا و گەنمەشامییەکە و پیاز و سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە بیهارە و سیرەکەش بکە بەسەریدا کە بووە هەویرێکی توند بیخە سەلاجەوە بۆ ماوەیەک.

پاشان خڕ خڕ ئامادەی بکە و بیکەرە فڕنەوە، لەسەر پلەی گەرمی 350، بۆ ماوەی 20 خولەک، پێشکەشی بکە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥