ئامادەکردنی برمەیەکى بەتام
گرنگ

14 حوزەیران 2017

شیرینیەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بایەخی تایبەتی پێ دەدرێت، چونکە لەکاتی بەربانگدا ڕۆژووی پێ دەشکێنرێت یاخود دواتر دەخورێت.

پێداویستیەکان:
هەویرەکەی:
یەک کیسە ئارد
نیو کوپ شیری وشک یان یەک کوپ شیری تەڕ
دوو هێلکە
یەک ڤانێلا
ئاو بەپێی پێویست و توندبوونەوەی هەویرەکە
نیو کوپ زەیت یان ڕۆن
خوێ بەپێی پێویست

ناواخنەکەی:
گوێزی وردکراو
گوێزی هیندی
شەکر
حێل

چۆنێتی ئامادەکردنی:
یەکەم کارمان ئامادەکردنی هەویرەکەیە و تێکەڵکردنی پێکهاتەکان و شێلانیەتی بە دەست، پاش ئەوەی هەویرەکەت پێ گەیشت واتە هەست کرد نە توندە نە شلە، وازی لێ بهێنە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.

دواتر گوێزە وردکراوەکە و گوێزی هیندی و شەکر و حێلەکە تێکەڵ بەیەکتری دەکەین و ئامادەی دەکەین، دەتوانیت چیتر ئارەزووت کرد تێی بکەیت.
هەویرەکە گونک بکە و بەش بەش پانی بکەرەوە بەشێوەیەکی تەنک بە تیرۆک، پاشان ناواخنەکەی تێبکە و لولی بدە.

دواتر زەیتەکە یان ڕۆن بکەرە تاوەکەیەوە و بیخەرە سەر ئاگر، کە گەرم بوو برمەکانی تێبکە و سوری بکەرەوە، پێشکەشی بکە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥