بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ئامادەکردنی کەبابی مریشک و مەحشی
Featured

14 حوزەیران 2017

کەباب خواردنێکی ڕۆژهەڵاتیە بەگشتی و بە چەندین شێواز و پێکهاتەی جیاواز ئامادەدەکرێت، ئەگەر کەسێک نەخۆشی هەبێت وەک بەرزی کۆلیسترۆڵ دەتوانیت لەبری گۆشت کەبابی مریشک ئامادەبکات.

پێداویستیەکان:
قیمەی  مریشک نیو کیلۆ
یەک پیازی وردکراو
زەعفەران نیو کەوچکی چا
خوێ، بیبەری سوور بە پێی پێویست
یەک کەوچک گەورە مەعدەنووسی وردکراو
یەک کەوچکی گەورە زەیت  

چۆنێتی ئامادەکردنی:
هەموو پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکەن و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، پاشان لە بەفرگردا هەڵیبگرن.

 دواتر بە شیشی کەبابەوەی بکەن بیبرژێنن و پێشکەشی بکەن.

 

پێداویستیەکان بۆ کەبابی مەحشی:
یەک کیلۆ قیمەی بەرخی چەور
یەک کیلۆ قیمە گوێرەکە
2 کوپ مەعدەنوسی وردکراو
1 کوپ پیازی وردکراو
8 کەوچکی گەورە ئارد
1 کوپ نەعنای وردکراو
یەک کەوچکی گەورە کەرەوزی وردکراو
بیبەری تیژی وردکراو بەپیی ئارەزوو
خوێ
یەک کەوچکی گەورە ترش

چۆنێتی ئامادەکردنی:
قیمەکە و سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین و دەیشێڵین تا خۆی دەگرێت.

دواتر بە شیشکەوە وەک کەبابی ئاسانی دادەنرێت و دەبرژێنرێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥