بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

چیرۆکی هاوسەرگیری کچێک لەگەڵ کورتەباڵایەکدا
Featured

14 حوزەیران 2017

کڵۆی و جەیمس ئەو دوو هاوسەرەن کە لە ئێستادا وەک هاوسەرەکانی تر بە شێوەیەکی ئاسایی ژیان بەڕێدەکەن، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتادا کڵۆی گرفتی بۆ هاتە پێش لەبارەی هاوسەرگیریکردن لەگەڵ جەیمسدا چونکە کورتەباڵایە.

کڵۆی تەمەن ٢٣ ساڵ لەگەڵ جەیمسی تەمەن ٢٧ ساڵدا کە کورتەباڵایە هاوسەرگیری کردووە و وەک خۆی دەڵێت کاتێک بە دایکی وتووە کە لەبارەی جەیمسی خۆشەویستییەوە تووشی شۆک بووە و وتوویەتی "بۆچی جەی، بۆچی جەی؟ ئەو کوتەباڵایە، کڵۆی، تۆ بۆ ئەو گونجاو نیت".

هەروەها دەشڵێت "ئەوەی کە من لە جەیدا هەستم پێیدەکرد، دایکم هەستی پێنەدەکرد".

کڵۆی بە جۆرێک وەسفی جەی دەکات کە کەسێکی دڵخۆش و ئەرێنییە، هەمیشە بابەتێک هەڵدەبژێرێت بۆ گفتوگۆ کە ئەو حەزی لێیەتی.

کڵۆی دەڵێت "کاتێک سەرەتا جەیم ناسی، هەرگیز بە هاوڕێیەکی کوڕی ڕاستەقینەم دانەنا و بەو شێوەیە بیرم لێ نەدەکردەوە، ئەویش بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە تیایدا بوو".

جەیمس هاوڕێی هاوڕێکانی کڵۆی بووە، بەڵام سەرەتای دروستبوونی هاوڕێیەتی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ کاتێک جەیمس لە یەکێتی وەرزشی کورتەباڵایاندا بووە لە بەریتانیا.

دەشڵێت، هەرچەندە لەو کاتەدا هاوڕێیەکی کوڕی دیکەی هەبووە، بەڵام پاش جیابوونەوەی لێی، یەکەم ژووانی لەگەڵ جەیمسدا لە ساڵی ٢٠١٣دا بووە لەسەر داوای جەیمس.

کڵۆی دەڵێت، لە کاردیفی پایتەخی وێڵز سەرقاڵی خوێندن بووە کاتێک جەی نامەی بۆ ناردووە و داوای ژووانی لێکردووە.

بە وتەی کڵۆی، سەرەتا لە ناخی خۆیدا ڕووبەڕووی هەندێک تەحەدی بووەتەوە لەبارەی ئەوەی کە خەڵک چی دەڵێن لەسەر پەیوەندییەکەیان بەتایبەتی دایکی، لەبەرئەوە نیگەران بووە لەبارەی قوڵبوونەوەی پەیوەندییەکەیان و کاردانەوەکانی خەڵک.

ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک بەتەواوی لە جەیمس تێگەیشتووە و زانیویەتی کە چەندە ڕێزی دەگرێت، ئیتر نیگەرانی ئەوەی نەماوە کە خەڵک چی دەڵێن لەبارەی پەیوەندییەکەیانەوە.

ڕاشیدەگەیەنێت، سەرەتا لە ١٠٠% جەی خۆش نەویستووە، هەتا ڕۆژێک کە لەگەڵ دایک و خوشکەکەیدا چوون بۆ بازاڕ لە شارۆچکەی لاندودنۆ و چاویان بە جەی کەوتووە، کڵۆی دەڵێت لەو کاتەدا هەستێکی تایبەتی لەلا دروستبووە کە زۆری حەز لە جەیمسە، هەرچەندە ئەو هەرگیز شەرم ناکات، بەڵام لەو کاتەدا نەیتوانیووە هیچ شتێک بڵێت.

وەک خۆی دەڵێت، ساڵێک دوای ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکەیان، رۆژێک چوون بۆ دەریاچەی لین گیرۆنید و لەوی جەی کەوتە سەر ئەژنۆ و داوای لێ کردم "هاوسەرگیریم لەگەڵدا دەکەیت"، منیش وتم "بەڵێ".

کڵۆی دەڵێت، ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان کە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بووە، خۆشترین ڕۆژە بەلایەوە و دەشیەوێت تەواوی ژیانی لەگەڵ جەیدا بەسەر بەرێت.

درێژی باڵای جەیمس مەترێک و ١٠ سانتیمە و درێژی باڵای کڵۆی مەترێک و ٧٠ سانتیمە. جەی بە زگماگی توشی " diastrophic dysplasia " بووە کە حاڵەتێکە و دەبێتە هۆی کورتەباڵایی، هەرچەندە دایک و باوکی ئاسایی بوون لە ڕووی جەستەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥