چۆنیەتى ئامادەکردنی کێکی سەوز
گرنگ

07 حوزەیران 2017

کێک بە جۆرەها شێوە ئامادەدەکرێت و دەتوانیت بە تامی جیاواز دروستی بکەیت، کێکی سەوز هەر وەک و ئەوانی دیکە دروستکردنی ئاسانە و کاتژمێرێکی دەوێت.

پێداویستیەکان:
200 گرام سپێناخ
170 گرام کەرە
200 گرام شەکر
3 هێلکە
150 گرام ماست
240 گرام شیری گوێزی هیندی
کەوچکێکی بچوک ڤانێلا
380 گرام ئارد
3 کەوچکی بچوک پیکن پاودەر
خوێ نیو کەوچکی بچوک
75 گرام گوێزی هیندی هاڕڕاو

چۆنێتی ئامادەکردنی:
فڕنەکە بخەرە سەر پلەی 160 و قاڵبی کێکە چەور بکە و کەمێ ئاردی بەسەردا بپرژێنە و ئامادەی بکە.

سپێناخەکە خاوێن بکەرەوە لەس پیسی و بیخەرە ناو ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی 15 خولەک پاشان بیپاڵێوە و بیدە لە خەڵاتە.

لەدەفرێکدا شەکر و کەرەکە بە خەڵاتەی کارەبای تێکەڵبکە، پاشان هێلکەکان، دواتر سپێناخ و شیرەکە و کەرە و ڤانێلاکە.

دوای تێکدانە و جوان ئاوێتەکردنی پیکن پاودەر و خوێ و گوێزی هیندیەکەی تێبکە.

هەویرەکە بخەرە ناو قاڵبەکەوە و بۆ ماوەی 50 خولەک و دوای ساردبوونەوە پێشکەشی بکە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥