بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

چۆنیەتی ئامادەكردنی بریانی هیندی
Featured

07 حوزەیران 2017

بریانی لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان ئامادە دەکرێت و خواردنێکی تایبەتە، بەڵام ڕەنگە شێوازی ئامادەکردنی جیاوازیان هەبێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

پێداویستیەکانی بریانی هیندی:
500 گرام برنجی شۆراوەو نقوم بوو لە ئاودا
کیلۆیەک قیمەی گۆشت
3 پیازی وردکراو
2 کەوچکی بچوک سیری هاڕڕاو
دوو کەوچکی بچوک زەنجەبیل
دوو کەوچکی بچوک غارام ماسالا ئەمە بەهاراتێکی هیندیە و تونە، ئەگەر دەستنەکەوێت دەکرێت هەر بەهاراتی خۆمانی تێبکەیت.
سێ کەوچکی گەورە کاتشاب یان سۆسی سور
کەرەوزی هاڕڕاو نیو کوپ
خوێ بەپێی ئارەزوو
4 تەماتەی وردکراو
کەوچکێکی بچوک کەمون
نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە
چارەکە کوپێک زەیتی ڕووەکی
کوپێک ئاو
نیو کەوچکی بچوک زەعفەران
سی کەوچکی گەورە شیری گەرم


چۆنێتی ئامادەکردنی:
هەروەک چۆن پڵاو لێدەنێیت کەمێک برنجەکە لەناو ئاوی گەرم و سەر ئاگرێکی بەهێز نەرم بکەرەوە و بیپالێوە.

لە دەفرێکدا گۆشت و پیاز و سیر و زەنجەبیل و بەهاراتەکە تێکەڵ بکە، پاشان سۆس و کەرەوزەکە وەک شفتە هەڵیشێلە، دواتر خڕی بکەرەوە بەش بەش.

لە تاوەیەکدا کەمێک زەیتی تێبکە و کەمێک لە پیاز و سیر و کەمون و کەرەوز و زەردەچەوەکەی لەگەڵ بقرچێنە بۆ ماوەی 3 خولەک پاشان تەماتە و کوپێک ئاوی تێبکە لەگەڵ خوێ.

 بەش بەش هەویری قیمەکە کە بە کفتە ناسراوە تێبکە و تێکی بدە بۆ ماوەی 5 خولەک، پاشان بۆ ماوەی 20 خولەک وازی لێبهێنە.

زەعفەران و شیرەکە تێکەڵ بکە.

پاشان سینیەکی قوڵی فڕن بهێنە، برنجەکەی بکەرە سەر پاشا  کفتەکە و سۆسەکەی، دواتر کەمێک زەعفەران بڕژێنە سەری، بە کاغەزی ئەلەمنیوۆم دایپۆشە و بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 30 خولەک لەسەر پلەیەکی مامناوەند.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥