گەنجێکی کورد بە هاوشێوەی کەمال ناودەبرێت
گرنگ

14 حوزەیران 2017

لە ئێستادا کاری مۆدە و فاشیۆن بەشێوەیەکی گشتی لە کوردستان لەنێوانی کچان و کوڕان زۆربووە و هاوشێوەی وڵاتانی جیهان بۆتە کارێکی باو.

ئیبراهیم ئەحمەد خەڵکی شاری هەولێرە و خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرە، هاوکات وەک گەنجێکی کورد لە ئێستادا کاری مۆدە دەکات و بە هاوشێوەیەی بوراک ئۆزجڤێت ئەکتەری ناسراوی تورک دادەنرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ خەندان لایف ئیبراهیم ناسراو بە ئیبۆ دەڵێت "لە مێژەوە کاری مۆدە دەکەم، یەکەم کاریشم لەهەردوو کەناڵی کۆڕەک و کەناڵ چوار بوو، بەڵام نەمدەتوانی بە ئارەزووی خۆم بێمە دەرەوە بەهۆی توانج و تێڕوانینی خەڵک بۆ ئەو کارە.

بە خۆشحاڵیەوە لە ئێستادا کاری مۆدێل زۆر زیادی کردووە بەشێوەی گرووپ یاخود بەجیا، خەڵکیش باشتر لەم کارە دەڕوانێت، بەڵام ناتوانین خەرجی و ژیانی ماددیمان بخەینە سەر ئەم کارە، چونکە کوردستان کۆمپانیای بەرهەمهێنانی جلوبەرگی نییە ئەوەی هەیە بیانیە".

هاوکات ئیبراهیم لەبارەی ئەوەی خەڵکی بە هاوشێوەی ئەکتەری تورک بوراک ئۆزجڤێت ناسراو بە کەمال ناویدەبەن، دەڵێت " ڕاستە، بەڵام من پێم وانییە لەو بچێت شێوەم بەڵام ستایلم دەکرێت بڵێم دەچێتەوە سەر شێوەی ئەو، خۆشم زۆر سەرسامی ئەو ئەکتەرەم".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥