بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

زەینەب لەهیچ کارێکم پەشیمان نیم
Featured

06 حوزەیران 2017

جانسو دێرێ ناسراو بە کەسایەتی "زەینەب" لە درامای "دایک" چاوپێكەوتنێک لەگەڵ گۆڤاری INSTYLE سازدەکات.

جانسو دێرێ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بە جلوبەرگێکی هاوینەی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت، هاوکات باس لە مەترسی ئەو کارانە دەکات کە هەڵیاندەبژێرێت کاتێک ڕۆڵ دەبینێت.

ناوبراو دەڵێت "کاتێک بڕیاڕ لە هەر کارێک دەدەیت دەبێت ئامادەبیت مەترسیەکانیشی قبوڵ بکەیت، بەڵام هەرگیز هەست بە پەشیمانی ناکەم لەوەی هەڵمبژاردووە و هەمیشە شانازی دەکەم بە ئەنجام و بەرهەمەکانم".

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوە دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ سۆشیال میدیا باش نییە و تەنها ئینستاگرام لەکاتی بەتاڵدا بەکاردەهێنێت، بەڵام بەردەوام پۆست و بڵاوکراوەی نییە.

جانسو دێرێ یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە ناودارەکانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و لەدایکبووی ساڵی 1980 خەڵکی ئەنقەرەیە، دەرچووی بەشی شوێنەوارە لە زانکۆی ئیستەنبوڵ.

پێشتر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان دەربارەی خۆی وتی "من کەسێکم کەم تێکەڵ دەبم و درەنگیش لە مرۆڤەکانی چواردەورم نزیک دەبمەوە، بەڵام کەسێکی ئارام و لەسەرخۆم تا ڕادەیەکی دیارکراو".

سەرەتای کارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ کاری فاشیۆن و نمایشی جلوبەرگ، چونکە خاوەنی بەژن و باڵایەکی بەرز و ڕێک و سەرنجڕاکێشە، بەشداری کێبڕکێی شاجوانی تورکیا دەکات بۆ ساڵی 2002 پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت، بەڵام لەنێو ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەکانی تورکیا بە شاجوانە بێزارکەرەکە ناسراوە.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥