زەینەب بە شاجوانی بێزارکەر ناسراوە
گرنگ

01 حوزەیران 2017

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا جانسو دێرێ ناسراو بە شاجوانی بێزارکەر، هەندێک نهێنی ژیانی خۆی ئاشکرا دەکات.

شاجوانە بێزارکەرەکەی تورکیا جانسو دێرێ پاش دیارنەمانی بۆ ماوەیەکی زۆر و گەڕانەوەی لە درامایەکی نوێدا بەناوی "دایکە" جارێکی دیکە بە ڕۆڵەکەی سەرنجی هەوادارانی ڕادەکێشێت و سەرسامیان دەکات.

لە لێدوانێکدا بۆ یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڤارەکانی تورکیا باسی لە تایبەنمەندی سیفاتێکی خۆی کرد و وتی "من کەسێکم کەم تێکەڵ دەبم و درەنگیش لە مرۆڤەکانی چواردەورم نزیک دەبمەوە، بەڵام کەسێکی ئارام و لەسەرخۆم تا ڕادەیەکی دیارکراو".

پێشتر هەمیشە باس لەوەدەکرا کە ئەم خانمە هیچ پەیوەندیەکی خۆشەویستی نەبووە و تا ئێستا ناوی هیچ پیاوێک لە ژیانیدا نەهاتووە، بەڵام جانسو لە ڕابردوودا لە دیمانەیەکدا باس لەوە دەکات و دەڵێت

"پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوێکدا هەبووە لەڕابردوودا و خۆشترین ساتەکانی ژیانی لەگەڵدا بەسەربردووە و بەڵام هەرگیز نایەوێت ناوی ئەو پیاوە ئاشکرا بکات و بە پەیوەندیەکی خۆشەویستی گەورە لە ژیانی ناوی دەبات، هیچ شتێک هێندەی ئەو ساتانە ئاسوودەی نەکردم".

هاوکات باس لەوە دەکات کە دەیەوێت و ئارەزوو دەکات ژیانی خێزانی پێکبهێنێت، تەنها لەبەرئەوەی ببێتە دایک و هەستی دایکایەتی تاقیبکاتەوە و بزانێت ئایا ئەو بەرپرسیاریەتیە چییە؟.

جانسو دێرێ یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە ناودارەکانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و لەدایکبووی ساڵی 1980 خەڵکی ئەنقەرەیە، دەرچووی بەشی شوێنەوارە لە زانکۆی ئیستەنبوڵ.

سەرەتای کارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ کاری فاشیۆن و نمایشی جلوبەرگ، چونکە خاوەنی بەژن و باڵایەکی بەرز و ڕێک و سەرنجڕاکێشە، بەشداری کێبڕکێی شاجوانی تورکیا دەکات بۆ ساڵی 2002 پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت، بەڵام لەنێو ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەکانی تورکیا بە شاجوانە بێزارکەرەکە ناسراوە.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥