چەند تایبەتمەندییەکى ئایفۆن ٨ ئاشکراکرا

07 حوزەیران 2017

کارمەندانى ئەو ناوەندەى کە مۆبایلى ئایفۆن ٨ ی تیادا دروستدەکرێـت چەند زانیارییەکیان لەسەر مۆبایلەکە ئاشکراکردووە و ئەمەش پێش ئەوەى  سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ئەپڵ هیچ شتێکى نوێ لە سەر مۆبایلەکە بڵێت.

ئەو کارمەندانە کە لە ناوەندى کۆمپانیاى فوکسکونی چینى کاردەکەن کە مۆبایلی ئایفۆن ٨ دروستدەکەن، ئاشکرایانکردووە،  موبایلەکە ڕێگایەکى نوێ بە کاردەهێنێت بۆ ناسینەوەى بە کارهێنەرەکەى و لە ڕێگەى کامێراى پێشەوەیەوە  ناسینەوە بۆ  ڕوخسار و تۆڕى چاو ئەنجامدەدات.

کارمەندەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، مۆبایلە تازەکەى کۆمپانیاى ئەپڵ لە شێوەدا بە ڕادەیەکى زۆر لە ئایفۆنى ٧ دەچێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینیدەکرێت لە ساڵیادى دامەزراندنى کۆمپانیاى ئەپڵدا بخرێتە بازاڕەوە و فراوانى  ڕامە کاتییەکەشی ٣ گیگابایتە  کە لە شوشەى تێکەڵ دروستکراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، مۆبایلەکە بە شێوەیەکى هەوایی و بێوایەر شەحن دەکرێتەوە و دژە ئاوە و  پێشبینى دەکرێت نرخەى ٦٠٠ دۆلار بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا سیستمی کارپێکردنی  ios ١١  بەردەست دەخات.

لەوبارەیەوە تیم کوک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ئەو سیستمە نوێیە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بخرێتە بەردەست.

ئەو سیستمە نوێیەی ئەپڵ چەندین تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت لە گرنگترینیان:

خزمەتگوزاری نەخشە، کۆمپانیای ئەپڵ گەشەی داوە بە خزمەتگوزاری ماپس، کە چەندین ئۆفەری بەسوود دابین دەکات، وەک پلەی خێرایی و پلەکانی گەرما لە کاتی لێخورێنی ئوتۆمبێل و خزمەتگوزاری تایبەت بە فڕۆکەخانەکان و مۆڵە بارزگانییەکان.

بێزار نەبوون لەکاتی لێخوڕینی ئوتۆمبێلدا، ئەم تایبەتمەندییەهاوکاری شۆفێرەکان دەکات کە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن لە کاتی شۆفێریدا، لەو کاتەنەی کە پێویستە مۆبایلەکەت هەست بە بارودۆخۆی تۆ دەکات و بەشێوەیەکی خودی شاشەی مۆبایلەکەت ڕەش دەبێت و هەموو ئاگادارکردنەوەکان بێدەنگ دەبن.

یاریدەری دەنگی (Smarter Siri) تایبەتمەندی سیری دوو شێوە دەنگی پیاوان و ئافرەتانی بۆ زیاد دەکرێت، هەروەها شێوازی دەربڕین و خێرای و لەرینەوەکان گۆرانکارییان بەسەردا دێت، هەروەها ئەم خزمەتگوزارییە وشە و دەربڕینەکان لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانەکانی چینی و فەڕەنسی  و ئەڵمانی و ئیتالی و ئیسپانی تیا فەراهەم دەکات.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥