ئاسانترین رێگا بۆ ناردنی ٢ گێگابایت ڤیدیۆ بەئینتەرنێتدا

06 حوزەیران 2017
ھەندێ جار لەکاتی گەشت و سەیرانەکاندا گرتەی ڤیدیۆیی ئاست بەرز و قەبارە گەورە تۆمار دەکەیت بەڵام توشی تێڕامان دەبیت کەناتوانیت و نازانی چۆن ئەم ڤیدیۆ ئاست بەرزە بۆ ھاورێکەت بنێریت لەرێی ئینتەرنێتەوە، بۆیە ناچار دەبیت بۆی بخەیتە سەر سی دی یان دی ڤی دی یان فلاش میمۆری.
ئەوەی ئێستا باسی دەکەین سێ رێگایە بۆ ناردنی گرتەی ڤیدیۆیی کەقەبارەی تا (٢ گێگابایت) بێت کەئەمەش قەبارەیەکی زۆرە و دەتوانیت بەئاسانی لەرێی ئیمەیڵەوە بینێریت بۆ ھاورێکەت.
ئەگەر دەتەوێ بەیەک جار ئەو ٢ گێگابایت ڤیدیۆیە بنێریت دەتوانیت یەکێ لەم سایتانە تاقی بکەیتەوە:
١. Wetransfer 
٢. Drop send
٣. Zeta Uploader 
ئەمەش سستمی کارکردنیان ھاوشێوەیە و تەنیا ئەو ڤیدیۆ یان فایلەی دەتەوێ لە Add file  دەست نیشانی دەکەیت پاشان ئەپلۆد دەبێت و دواتر دەبێتە شێوەی لینکێک یان لەرێی ئیمەیڵەوە دەتوانیت بۆی بنێریت.
کاتێ ئیمەیڵی کەسی بەرامبەر دەنوسیت و ئیمەیڵەکەی پێ دەگات بەیەک لینک پێی دەگات و دەتوانێت دایبەزێنێت دواتر و دوای چەندین رۆژ گرتە ڤیدیۆییەکە دەسڕرێتەوە.
 ئەمانەش رێگەی باون و زۆرێک کەس بەم جۆرە ڤیدیۆ دەنێرن بۆ یەکتری بەتایبەت بۆ ئەوانەی لەنێوانی دوو وڵاتی جیاوازدان بەخۆڕایی ئەم کارە دەکرێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥