كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پڕۆگرامێكی نوێی بۆ تۆڕی گەڕانی بینگ زیادكرد

06 حوزەیران 2017

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پرۆگرامێكی پاداشتكردنی نوێی ڕاگەیاند كە لە ڕێگەیەوە دەیەوێت بەكارهێنەران بۆ خۆی ڕابكێشێت تاوەكو واز لە بەكارهێنانی تۆڕی گەڕانی گوگڵ بهێنن و لەبری ئەوە تۆڕی گەڕانی (بینگ) بەكاربهێنن.

پرۆگرامە نوێیەكە كۆمەڵێك ئاستی پاداشتی تێدایە بەجۆرێك بەگوێرەی ڕێژەی بەكارهێنانی (بینگ) لەلایەن بەكارهێنەرانەوە خاڵ دەبەخشرێت، یان لەكاتی كڕینی شمەكە جۆربەجۆرەكان لە بازاڕی مایكرۆسفتدا.

ئاستی یەكەمی پرۆگرامەكە ژمارەیەك خاڵ دەبەخشێت بە بەكارهێنەرەكان و لەكاتی ئەنجامدانی ١٠ كرداری گەڕان لەڕێگەی بینگەوە بەشێوەیەكی ڕۆژانە، ئەگەر بەكارهێنەرەكە لەڕۆژێكدا ٥٠ كرداری گەڕانی ئەنجامدا ئەوا دەچێتە قۆناغی دووەم.

پرۆگرامە نوێیەكە بەشێوەیەكی سەرەتایی بۆ بەكارهێنەرانی بەریتانیا بەردەستە تاوەكو پرۆگرامی نوێی هاوشێوەی ئەمە لە وڵاتەكانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و كەنەدا لە هەفتە و مانگەكانی تردا پێشكەشدەكرێت.

تۆڕی گەڕانی گوگڵ لەئێستادا زۆرترین كرداری گەڕانی لەجیهاندا تۆماركردووە كە ڕێژەی بەكارهێنەرانی ئەم تۆڕە لە ٨٦٪ ی جیهان دەگرێتەوە، بەڵام تۆڕی گەڕانی بینگ پلەی دوومی بەدەستهێناوە كە ڕێژەی بەكارهێنەرانی دەگاتە لە ١٠٪ی جیهان.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥