بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

مه‌ترسیدارترین تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن

28 ئایار 2017

مه‌ترسیدارترین تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌، له‌نێو سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه‌ خه‌ڵك به‌كاریان ده‌هێنێت، دووانیان مه‌ترسیدارترینن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌ نوێیه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام و سناپ چات) مه‌ترسیدارترین تۆڕن و زیانی زۆر به‌ به‌كارهێنه‌رانیان ده‌گه‌یه‌نن و كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر گه‌نجان به‌تایبه‌تی  هه‌یه‌.

توێژه‌ران رایانگه‌یاندووه‌، به‌شێكی زۆری گه‌نجان له‌ سه‌رجه‌م وڵاتان ئه‌و دوو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌كارده‌هێنن و زۆرترین كاتی خۆیانی پێ به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و دوو تۆڕه‌ش ده‌بێته‌ هۆی هیلاكبوونی به‌كارهێنه‌ران و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتی خه‌ویان، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی زیان به‌ چاو و مل ده‌گه‌یه‌نێت به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كان مۆبایله‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌ شێوازێكی ناڕێك داده‌نیشن و به‌كاریده‌هێنن. هه‌ربۆیه‌ دایكان و باوكان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ تا ده‌توانن كاتی دیاریكراو بۆ منداڵه‌كانیان دابینبكه‌ن بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و دوو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستیان و دوورنه‌كه‌وتنه‌وه‌یان له‌ خوێندن.

جێی باسه‌، هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام و سناپ چات) زۆربه‌ی گه‌نجان به‌كاریانده‌هێنن، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كۆمپانیاكانیشیان له‌ ركابه‌ریدان و به‌رده‌وام تایبه‌تمه‌ندی نوێ و ناوازه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانن زۆرترین به‌كارهێنه‌ر بۆ خۆیان رابكێشن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥