ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێی زیادكرد

28 ئایار 2017

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێی زیادكرد كە ئەویش بریتییە لەتوانای ناردنی وێنەی ناچوارگۆشە و ژێدەری (لینك)ی ماڵپەڕەكان، ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر ناردنی ئەو دووانە ڕێگە پێدراونەبوو.

بۆ یەكەمجار خزمەتگوزاری نامە ناردن كە دایرێكت ناسراوە لەئەپڵیكەیشنی ئینستاگرامدا زیادكرا، لە ساڵی ٢٠١٣ دا بوو كە وەك ناردنی ڤیدیۆ و وێنە بۆ هاوڕێكان دەنێردران و لەماوەی چەند ساڵی دواییدا ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە كاری لەسەر بەرەوپێشبردنی ئەو خزمەتگوزارییە كردووە و تیایدا كۆمەڵێكی زۆر لە تایبەتمەندی بۆ زیادكردووە.

پاشان ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە ڕێگەی دا تاوەكو لەسەر پەڕەی دەركەوتووی ئەپڵیكەیشنەكەدا بتوانرێت ژێدەر دابنرێت و ئەوەش بووە هۆی كەمكردنەوەی ئاستی ڕێگریكردن لە نەناردنی ژێدەر لەو ئەپڵیكەیشنەدا و پاشان ئەو تایبەتمەندییە لەڕێگەی دایرێكتەوە لەناردنیدا زیادیكرد.

لە ئێستادا ئەو ئەپڵیكەیشنەی ئینستاگرام هەوڵدەدات بەردەوام ڕكابەری ئەپڵیكەیشنی سناپ چات بكات، لەڕێگەی دابینكردنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری جۆربەجۆرەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا تایبەتمەندیی ناردنی ژێدەر لەدایرێكتدا بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە، بەڵام لە سیستمی ئای ئۆ ئێس تایبەتمەندی ناردنی وێنە بەستونی و ئاسۆیی بەردەستە و لەوانەیە لەداهاتوودا بۆ ئەندرۆید دابین بكرێت.

ئینستاگرام سەر بەكۆمپانیای فەیسبوكە و زیاتر لە ٣٧٥ ملیۆن بەكاربەری هەیە و بەردەوام وەك ڕكابەرێكی ئەپڵیكەیشنی سناپ چات تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری نوێی لەلایەن كۆمپانیای فەیسبووكەوە بۆ زیاد دەكرێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥