٨ رێگا بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم لەرەمەزاندا
گرنگ

٨ رێگا بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم لەرەمەزاندا
لەمانگی رەمەزاندا رێژەیەک خەڵک گرفتی بۆنی ناخۆشی دەمیان ھەیە و ئەمەش دەبێتە مایەی شەرمەزارییان لەنێو کۆر و کۆمەڵدا بەڵام دەبێ ئەمەش ھۆکارێکی ھەبێ و چارەسەری گونجاویشی ھەبێت.
ھۆکاری بۆنی دەم :
١. زۆر ووشکبونی دەم لەدەرەنجامی رۆژووگرتن
٢. کاریگەرییەکانی ژەمیی پارشێو
٣. پابەندنەبوون بەرێوشوێنی پاک و خاوێنی دەم
٤. بونی گرفتی تەندروستی تر
٥. کاریگەری لاوەکی دەرمانە جیاوازەکان.
چۆنیەتی خۆپاراستن لەبۆنی ناخۆشی دەم لەرەمەزاندا:
١. ھەوڵ بدە لەبەربانگدا رێژەیەک شلەمەنی بخۆیت.
٢. خۆت بەدووربگرە لەھەر چالاکییەکی جەستەیی ماندووکەر لەرەمەزاندا.
٣. خۆت بەدوور بگرە لەچونە بەر خۆر بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ.
٤. بەشێوەیەکی رۆژانە و دوای ژەمی پارشێو ددانت بشۆ.
٥. ھەوڵ بدە پەت بەکاربھێنیت بۆ نەھێشتنەوەی پاشماوەی خۆراک لەدەمتدا.
٦٦. خۆت لەو خواردنانە بەدووربگرە کەھۆکاری بۆنی دەمە وەک سیر و پیاز و بەھارات بەتایبەت لەژەمی پارشێودا.
٧. بەیانیان بەر لەوەی بچیتە شوێنی کار ددانت بشۆ.
٨. بۆ ئەوانەی جگەرە کێشن ھەوڵ بدە کەمی بکەیتەوە یان نەیخۆیت بۆ چارەسەری ئەو گرفتە.
دەتوانیت بەگژوگیا چارەسەری بکەیت لەوانەش (عرق السوس، رۆزماری، نەعنا).

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥