بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

سوده‌كانی عه‌لی بابا بۆ دڵ
Featured

یه‌كێك له‌و چه‌ره‌ساتانه‌ی كه‌ كه‌سانێكی زۆر حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كه‌ن عه‌لی بابایه‌، توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كانیش چه‌ندین سودی ئه‌م چه‌ره‌سه‌یان دیاری كردووه‌.

عه‌لی بابا یه‌كێكه‌ له‌ جۆی چه‌ره‌ساته‌كان و كه‌سانێكی زۆر حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كه‌ن، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر عه‌لی بابا ئه‌نجامدراون چه‌ندین سودی ئه‌م چه‌ره‌سه‌ی بۆ له‌شی مرۆڤ ده‌رخستووه‌.

عه‌لی بابا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین جۆری ڤیتامین، به‌ تایبه‌ت ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و ئێچ، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر له‌ ترشی فۆلیك و كانزاكانی كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و زینك و ئاسن له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ناوه‌ندی ئه‌مریكی بۆ توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجامیداوه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌رچه‌نده‌ بڕێكی زۆر چه‌وری له‌ عه‌لی بابادا هه‌یه‌، به‌ڵام چه‌وریه‌كه‌ی زیانی نییه‌، هه‌روه‌ها بونی مادده‌یه‌ك به‌ ناوی ریزفیراترۆل له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیان به‌خش.

به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ عه‌لی بابا ماسولكه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی له‌ش له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.

توێژینه‌وه‌یه‌كی تری كه‌ له‌ زانكۆی ئه‌لامبای ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه‌، گه‌شتووەته‌ ئه‌و دەرئه‌نجامه‌ی كه‌ عه‌لی بابای برژاو بڕێكی زۆر له‌ مادده‌ی دژه‌ ئۆكسیدی تێدایه‌، كه‌ به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان زیاد ده‌كات.

عه‌لی بابا ڕێژه‌ی شه‌كره‌ش داده‌به‌زێنێت، سودی بۆ پێستیش هه‌یه‌ و چرچی ده‌م و چاو كه‌مده‌كاته‌وه‌ و نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی پیریش دواده‌خات، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ پیشه‌زانی دروستكردنی چه‌ند جۆرێكی ده‌رمانی پێستدا به‌كاربهێنرێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌م سودانه‌شدا، پسپۆڕانی بواری خۆراكی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ عه‌لی بابا به‌ بڕێكی زۆر نه‌خۆن، چونكه‌ زۆر خواردنی زیانی ته‌ندروستی بۆ له‌شی مرۆڤ ده‌بێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥