ماسکێکى جیاواز و بە سود
گرنگ

ماسکی دەموچاو یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ پاراستنی پێست و چارەسەری گرفتەکان، بەڵام بێگومان بەکارهێنانی ماسک لە بەشێکی دەموچاو بۆ بەشێکی دیکە دەگۆڕێت، چونکە هەندێک بەشی ڕووخسار رێژەی چەوری زۆرە یان وشکترە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی foochia پزیشکێک بەناوی فرانشیسکا فۆسکۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نەخۆشیەکانی پێست لە نیویۆرک باس لە شێوازێکی نوێ دەکات بۆ ئەو خانمانەی ماسک و ئاوێتە بۆ دەموچاویان بەکاردەهێنن.

بەپێی ڕێنماییەکانی ئەو پزیشکە دەبێت دەموچاوت بکەیت بە چەند بەشێکەوە و بۆ هەر بەشێک ئاوێتەیەک بەکاربهێنیت کە گونجاو بێت لەگەڵ پێستەکەدا.

دکتۆر ڕایتشڵ نازاریان پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست لەو بارەیەوە دەڵێت "بێگومان هەموو پێستێک تایبەندمەندی خۆی هەیە و دەبێت بزانیت بەچی تووشی هەستیاری دەبێت، چونکە بەکارهێنانی پێکهاتەی زۆریش دەبێت هۆی ئەگەری تووشبوونی زیاترت بە هەستیاری".

 

بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکیەکە دەبێت دەموچاوت وەک پیتی T ئینگلیزی دابەش بکەیت، ئەو بەشانەی زۆرترین زیپکە تێدا دروست دەبێت و چەورە وەک ناوچاوان، دەبێت ماسکی خەڵوز یان ماسکی قوڕین بەکاربهێنیت بێگومان ئەمەش جۆری زۆرە و دەبێت بزانیت چی بۆ تۆ گونجاوە.

بەشی دووەم ژێر و دەوری چاوەکانتە کە زۆرتر تووشی وشکبوونەوە و چرچی دەبێت، باشترین ماسکی ئەم بەشانەش ئەو جۆرانەیە کە ماددەی "ترینیول"ی تێدایە.

بەشی سێیەم سەر کوڵمەکانی دەموچاوتە کە زیاتر تووشی وشکبوونەوە و ڕەنگ داخراوی دەبێت، پێویستە ئەو ماسکانەی بۆ بەکاربهێنیت کە دژە ئۆکسانە و شێدارە.

لەمەوە ئەو ئاشکرا دەبێت کە زۆر گرنگە پێش کڕینی و بەکارهێنای هەر ماسکێک پرسی پزیشک بکەیت، یان لایەنی کەم تەواوی ئەو ماددانە بزانیت کە لەو ماسکە بەکارهێنراوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥