بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

سركەی سێو قژ خاو دەكاتەوە
Featured

سركەی سێو بۆ خاوكردنەوەی قژ بەكاربهێنن
خانمان هەندێكجار بۆ خاوكردنەوەی قژیا ن پەنا بۆ زۆر ڕێگەدەبەن بەڵام هەندێك لەو ڕێگایانە زیان بە تاڵەكانی قژ دەگەیەنێت و ئەگەر ماوەیەك قژەكە خاو دەربكەوێت ئەوە دوای نەمانی كاریگەری ئەو پێكهاتە كیمیاویە قژە دوو هێندەی جاران دەئاڵۆسكێت و زیندوێتی لەدەست دەدات .

دەتوانن سركەی سێو بۆ خاوكردنەوەی تاڵەكانی قژ بەكاربهێنن بێئەوەی هیچ زیانێكی لاوەكی هەبێت ،هاوكات بەكارهێنانی ئەم جۆرە سركەیە بۆ پێستی سەر پێستی سەر خاوێندەكاتەوە لەبەكتریا و وادەكات تاڵەكانی قژ خێراتر گەشە بكەن و ئەم گیراوەیە هاوسەنگی ڕێژەی ترشێتی پێستی سەر دەپارێزێت و چارەسەرە بۆ خوروی پێستی سەر.

دەتوانن سركەی سێو بەم ڕێگەیە بۆ خاوكردنەوی قژ بەكاربهێنن:

سەرەتا قژەكە بە شامپۆ و ئاوی شلەتێن خاوێندەكرێتەوە و دواتر كوپێك سركە و كوپێك ئاو تێكەڵاو دەكرێت ودەدەرێت لە قژ و ماوەی 20 خولەك ئەم گیراوەیە بەقژەوە دەهێڵرێتەوە و دوای ئەم ماوەیە قژ بەئاو و شامپۆ خاوێندەكرێتەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥