بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌دۆخی ئێستا ئاشكراده‌كات، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامیش ئاشكرایده‌كات، به‌گوێره‌ی‌ وته‌ی حكومه‌ت، داهاتی مانگانه‌ 650 ملیار دیناره‌و قه‌رزی كۆمپانیاكانی لێده‌درێته‌وه‌، ده‌شڵێت:"به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌توانرێت مانگانه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت".

 

 

حكومه‌ت ناچاركراوه‌ قه‌رزه‌كه‌ی توركیا بداته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان  ڕاگه‌یاند، "ته‌نها داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌ئێستادا 480 ملیار دیناره‌، حكومه‌تیش سه‌رقاڵی دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا بیانیه‌كانه‌ له‌كاتێكدا په‌رله‌مان ئاگادارنییه‌ كه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ چۆن كراون و بۆ چ مه‌به‌ستێكیش خه‌رجكراون"، ده‌شڵێت:"هه‌رێم پابه‌ندكراوه‌ ده‌بێت قه‌رزه‌كه‌ی‌ توركیا بداته‌وه‌".

به‌وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، "هه‌رێم پابه‌ندكراوه‌ قه‌رزی توركیا كه‌ بڕه‌كه‌ی ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018دا بداته‌وه‌".

كۆی گشتیی داهاتی هه‌رێم چه‌نده‌؟

سه‌باره‌ت به‌داهاته‌كانی ناوخۆی هه‌رێمیش، به‌هزاد ده‌روێش ڕونكردنه‌وه‌یداو وتی:"داهاتی گومرك و باج و ڕسومات به‌ر له‌دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 190 ملیار دیناربوو، شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ریش گه‌یشتبوه‌ 160 ملیار دینار، كه‌چی ئێستا به‌وته‌ی حكومه‌ت بۆ 85 ملیار دینار كه‌مبۆته‌وه‌".

ئاشكراشیده‌كات، "كۆی داهاتی هه‌رێم له‌ئێستادا 650 ملیار دیناره‌، ئه‌وه‌ش به‌شی موچه‌ به‌گوێره‌ی‌ سیستمی پاشه‌كه‌وت ده‌كات، به‌ڵام ئێمه‌ داوامانكردوه‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌ نه‌مێنێت، چونكه‌ دڵنیاین ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی جدی هه‌بێت حكومه‌ت له‌م دۆخه‌دا ده‌توانێت به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌ دابه‌شبكات، چونكه‌ به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی ئێمه‌ 980 ملیار دینار كۆی گشتیی داهاته‌".

ڕۆژانه‌ 320 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو جه‌خت له‌سه‌ر ڕاستیی و دروستی داتاكانیان ده‌كاته‌وه‌و داواده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگه‌ به‌وردبینیكردن و چاودێری داهاتی ناوخۆو باج و ڕسومات و فرۆشتنی نه‌وت بدات له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی ده‌ستپاكیی و دارایی و ده‌سته‌كانی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریه‌وه‌.

ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر ئه‌و 85 ملیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم خستویه‌تیه‌ڕوو كه‌ داهاتی ناوخۆیه‌، ده‌ركه‌وت له‌400 ملیار كه‌متره‌ ئێمه‌ له‌هیچ شتێك نازانین".

ئاماژه‌ی به‌پلانی حكومه‌ت كردو وتی:"به‌گوێره‌ی‌ پلانه‌كه‌ی حكومه‌ت، 400 ملیار دینار بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی‌ سیستمی پاشه‌كه‌وت دانراوه‌، ئه‌و پاره‌یه‌شی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ قه‌رزی كۆمپانیاكان دانراوه‌".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "له‌ئێستادا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم 320 هه‌زار به‌رمیله‌، نرخی نه‌وتیش به‌ 50 دۆلار خه‌مڵاندنی بۆكراوه‌، به‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ حكومه‌ت موچه‌ی به‌بێ پاشه‌كه‌وت پێده‌درێت".

الصفحة 5 من 6213

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥