ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، دوو وه‌زیری هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسێی گه‌نده‌ڵی ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌وه‌شی به‌ رۆژنامه‌ی "ئاوێنه‌" وتوه‌ "گه‌نده‌ڵی به‌ئاسانی له‌ كوردستاندا بنبڕ ناكرێت و پێویستی به‌ كات و هه‌وڵی زیاتره‌".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، كه‌ تائێستا توانیویانه‌ چه‌ندین كاربه‌ده‌ستی پله‌ باڵا روبه‌ڕوی دادگا بكه‌نه‌وه‌ و ژماره‌یه‌كیشیان حوكمیان بۆ ده‌رچوه‌ و له‌ رۆژانی ئاینده‌دا ناوه‌كانیان به‌ پیت و كه‌یسه‌كانیشیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، دوو وه‌زیری هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسێی گه‌نده‌ڵی ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا دۆسیه‌كه‌یان نه‌بۆته‌ كه‌یسێك و بخرێته‌به‌رده‌م دادوه‌ر.
الصفحة 3 من 5750

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥