بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed
یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان وه‌ڵامێكی‌ توندی‌ پارتی‌ ده‌داته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوكیش په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌ ده‌كرێت، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش له‌كه‌ركوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێوه‌ن كه‌ ناهێڵن پارێزگارێكی‌ كورد له‌كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربێت".

 

 

ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی له‌كه‌ركوك  ڕاگه‌یاندوە، "له‌ئێستادا ئه‌وه‌ پارتیه‌ نا‌هێڵێت پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی یه‌كێتیش له‌هه‌ڵبژاردندا پارتی توشی شۆكێكی قورس كرد، هه‌ربۆیه‌ به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت ده‌ستده‌خاته‌ ناو قوڕگی ئه‌ژدیهاشه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وتی كوردو به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی له‌كه‌ركوك".

وتیشی‌:"پارتی ڕق و كینه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به‌كه‌ركوكیه‌كان هه‌بوو بینیمان ڕشتیشی، چونكه‌ بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنیشی‌ كرد، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك له‌به‌غداوه‌بێت بۆ هه‌رێم، ئه‌وان فه‌رشی سوری بۆ ڕاده‌خه‌ن، به‌ڵام تۆمه‌تی خیانه‌تیش ده‌ده‌نه‌ پاڵ یه‌كێتیی".

سه‌باره‌ت به‌دۆخی كه‌ركوك له‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاكه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جه‌ختیكرده‌وه‌، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌، كاریگه‌ری زۆرباش له‌دوای‌ خۆی‌ جێده‌هێڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه‌، پارێزگاكه‌ ئیداره‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بوه‌، چونكه‌ كورد هه‌میشه‌ به‌یه‌كسانی ده‌ڕوانێته‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"هه‌ر یه‌كێتیی بوو له‌كاتی هاتنی داعش بۆ پارێزگاكه‌، به‌رگری له‌كه‌ركوكیه‌كان كرد، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، ئه‌وا بارودۆخی شاره‌كه‌ زۆر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ پارتیه‌ به‌هۆی‌ بایكۆتی‌ شاره‌كه‌وه‌ ڕیگره‌ له‌ده‌ستبه‌كاربونی‌ پارێزگارێكی‌ كورد بۆ كه‌ركوك".

الصفحة 2 من 6834

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥