پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 21 ى ئابى 2017، ده‌رچووانى تواناسانى له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

"جیهاد نوری" به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌كه‌ راگه‌یاند، هه‌رچۆنێك بێت توانیان له‌ ماوه‌ی رابردوو خوێندن ته‌واو بكه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، سه‌ره‌ڕای خراپی گوزه‌رانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌هۆی خه‌رج نه‌كردنی مافه‌ داراییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ره‌چاوی بارودۆخی حكومه‌ت و قه‌یرانی داراییمان كردووه‌ بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو هیچ داوایه‌كیان له‌ حكومه‌ت نه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا دوای چه‌ندین جار له‌ دابینكردنی پاره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت بۆ تواناسازی، داوا ده‌كه‌ین له‌م پاره‌ی ته‌رخان كراوه‌ به‌شی ئێمه‌شی لێ بدرێته‌وه‌".

"جیهاد نوری" وتیشى "دواین قۆناغ حكومه‌ت 30 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه‌ بۆ پرۆژه‌ی تواناسازی، به‌ڵام وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌ خوێندن به‌رده‌وامن له‌ كاتێكدا ئێمه‌ یان قه‌رزمان كردووه‌ یاخود به‌شی زۆری پێداویستیه‌كانمان فڕۆشتوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكات".

 

الصفحة 9 من 5750

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥