کۆبوونه‌وه‌که‌ى سه‌رکردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌کێتى و گۆڕان کۆتایى هات و ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه‌، که‌ له‌ سێ خاڵ پێکهاتووه‌.


 کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌کێتى و گۆڕان کۆتایى هات و ڕاگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ بڵاوکرده‌وه‌.


له‌ ڕاگه‌یه‌نرداوه‌که‌دا هاتووه‌: "پاش ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئاماده‌کارى ته‌واو بکرێت بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم به‌ مه‌به‌ستى سه‌ربه‌خۆیى، به‌ به‌شدارى ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کانیش".


له‌ خاڵى دووه‌مدا هاتووه‌: "جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ڕێکه‌وتنامه‌ى پێکهێنانى حکومه‌تى خۆجێیى له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین".


له‌ کۆتایشدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌: "له‌ دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز کۆبوونه‌وه‌کان تایبه‌ت ده‌کرێن به‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا".


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، که‌ له‌ مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی بوو.


ئه‌ندامانی گۆڕان پێکهاتبووون له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، محه‌ممه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، عوسمان حاجی مه‌حمود، ساماڵ عه‌بدوڵا و ئیسماعیل نامیق، ئه‌ندامانی یه‌کێتیش پێکهاتبوون له‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، حاکم قادر حه‌مه‌جان، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و عیماد ئه‌حمه‌د.


ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ کاتێکدایه‌ دوێنێ شاندێکی پارتی به‌ سه‌رکردایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی، سه‌ردانی سلێمانیان کرد و له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دوور له‌ چاوی میدیاکان کۆبوونه‌وه‌.


له‌ ١٧ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی سیاسیان له‌نێوان خۆیاندا واژۆ کرد و له‌کاتی واژۆکردنی ڕێکه‌وتنامه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی و نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ بوون.


به‌ڵام له‌ دوای ساڵێک له‌ واژۆکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ تا ئێستا نه‌خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌.

الصفحة 8 من 5506

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥