ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور و پۆستی  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌یكه‌ین ئه‌مڕۆ پێمانخۆشبوو بێینه‌ خزمه‌ت كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتیری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان .

وتیشی: "ئه‌و بیروڕایانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاڵوگۆڕكراون و ئه‌و قۆناغانه‌ی كه‌ له‌م بواره‌دا بڕدراون بۆ به‌ڕێزیانمان باسكرد، دواتر هه‌وڵی ئه‌وەماندا بیروبۆچوونی ئه‌وانیش بزانین له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌، كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وان پێویستیان به‌ وتووێژی زیاتر هه‌بێت، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م بیروبۆچونانه‌ به‌رده‌وام پێویست ده‌كات ئاڵوگۆڕبكرێت و ئه‌م دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ به‌رده‌وامییان هه‌بێت.


لای خۆشیه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیەكه‌دا رایگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گفتوگۆمان له‌ باره‌ی هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كردو داوامان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد كه‌ كات بده‌ن به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی راوبۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ردوو پرسه‌كه‌.

وتیشی: ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رشتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورد بێت ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نێو خۆیدا گفتوگۆی زیاتر بكات سه‌باره‌ت به‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ بۆشایی یاساییش دروست ببێت.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی پێیانراگه‌یاندین كه‌ پاش گفتوگۆی هه‌ردوو پرسه‌كه‌ له‌نێوان خۆیاندا به‌ ره‌سمی وه‌ڵامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه‌.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥