بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed
هاوكاریه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا گه‌یشته‌ هه‌ولێر..دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێده‌كات
وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنی‌ هاوكاریه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات و به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پاره‌كه‌ له‌بانكی‌ كوردستانه‌و چاوه‌ڕوانین ڕه‌وانه‌ی‌ بانكی‌ مناره‌ بكرێت"، ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌، "دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌كات"، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ش واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

 

 

لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌تۆڕی هەواڵى سلێمانى ڕاگه‌یاندووە، "هاوكاریه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتۆته‌ بانكی‌ كوردستان، چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین له‌وێشه‌وه‌ بۆ بانكی‌ مناره‌ بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ وه‌زاره‌ت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بانكی‌ مناره‌ ده‌كات بۆ خه‌رجكردنی‌ هاوكاریه‌كه‌".

وتیشی‌:"مادام هاوكاریه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا گه‌یشتۆته‌ كوردستان، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكرێت".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ شیلان شێخ جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ وت:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا واته‌ له‌ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌و سێشمه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت".

وتیشی‌:"ئه‌گه‌ر دوێنێ پاره‌كه‌ی‌ به‌غداو هاوكاریه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا نه‌گه‌یشتبێت به‌ته‌ئكید ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌ هه‌رێم و ئێمه‌ش نازانین وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوانی‌ چی‌ ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه‌ موچه‌كه‌یان پێبدرێت".

ڕونیشیكرده‌وه‌، "ماوه‌ی‌ سێ مانگه‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دواده‌خرێت بۆ دوای‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان، له‌كاتێكدا ئه‌وان بڕیاری‌ ژماره‌ 19ی‌ په‌رله‌مانیان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت بژێوی‌ ژیانیان چاكبكرێت و له‌خشته‌شدا ده‌بێت یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بن كه‌ موچه‌یان پێده‌درێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ بۆ مانگه‌كانی‌ داهاتوو كێشه‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن و هیچ كێشه‌یه‌كیش دروستنابێت، هه‌روه‌ك جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ 19ی‌ په‌رله‌مان".

الصفحة 6 من 6717

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥