بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

لەبارەی کاندیدکردنیەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم قادری حاجی عەلی ڕونکردنەوە دەدات

04 تەمموز 2015

دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە باس لەوەدەکات، بزوتنەوەی گۆڕان و خودی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی ئەو بزوتنەوەیە، قادری حاجی عەلی کەسایەتی دیاری پێشووی ئەو بزوتنەوەیەیان کاندیدکردووە بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی، برایەکی قادری حاجی عەلیش ڕوونکردنەوە دەدات.
بەگوێرەی ھەواڵی ژمارەیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، باس لەوەکراوە، گوایە بزوتنەوەی گۆڕان و بەتایبەتیش نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی ئەو بزوتنەوەیە، (قادری حاجی عەلی)یانوەک  کاندیدی بزوتنەوەکە بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم کاندیدکردووە.
عەتا حاجی عەلی برای قادری حاجی عەلی  وتی:"پەیوەندیم بەکاک قادرەوە کرد، بۆ ئەوەی لەڕاستی و دروستی ھەواڵەکە دڵنیابین، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە".
وتیشی:"کاک قادر پێیوتم؛ بەھیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو پرسە نیم و ئەو ھەواڵەش دوورە لەڕاستیەوەو شتی واش نییە".
قادری حاجی عەلی یەکێکە لەدامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام ماوەیەکە لەو بزوتنەوەیە دابڕاوە، پێشتریش لەچەند دەزگایەکی راگەیاندن وا بڵاوکرایەوە، کە قادری حاجی عەلی وازی لەگۆڕان ھێناوەو پەیوەندیکردووە بەڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.
بەڵام ناوبراو بۆ SNN قسەیکردو ڕەتیکردەوە پەیوەندی بەھیچ حزبێکەوە کردبێت، وەکو خۆی وتی:"لەماڵی خۆم دانیشتووم و پەیوەندیم بەھیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥