بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

بۆ مانەوی مەسعود بارزانی لەپۆستەكەی پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە

04 تەمموز 2015

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 4 ی تەمموزی 2015، دیدارو كۆبوونەوەكانی پارتی، لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم، دەست پێ بكات.

ئەمرۆ وەفدی پارتی  پارتی بەسەرۆكایەتی   نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی،  سەردانی  یەكگرتووی ئیسلامی دەكەن.

كۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم، بۆ تاوتوێكردنی  پرسی  سەرۆكایەتی هەرێم‌و    ئامادەكارییە بۆ كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی.

پارتی، دەیەوێت لە رێی ئەم كۆبوونەوانەوە لایەنە سیاسیەكان رازی بكات بەمانەوەی بارزانی لە پۆستەكەی‌و هێشتنەوەی دەسەڵاتەكانی وەك خۆی.

لای خۆشیەوە، فەرهاد مەلا ساڵح، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی، راگەیاندوە:  ئەمرۆ هەردوولامان پاكێجێكمان لەسەر هەموواری ئەو یاسایە ئامادە كردوە گفتوگۆی لەسەر دەكەین.

لە رۆژی 23 ی حوزەیرانی 2015، هەر چوار لایەن (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو) چوار پرۆژە یاسایان بۆ هەمورای یاسای سەرۆكایەتی هەرێم پێشكەشكرد، لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥