بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

قوباد تاڵەبانی: شۆڕشێكی سیاسی رادەگەیەنین

22 نیسان 2018

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كوردستان لە ژێر مەترسیدایەو ھاوسەنگی ھێزیش لەعێراق تێكچووە، بۆیە "شۆڕشێكی سیاسی رادەگەیەنین".

ئەو قسانەی قوباد تاڵەبانی لەمیانی وتارێك بووە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە لەبانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق بۆ لیستی یەكێتی نیشتمانی كردوویەتی‌و راشیگەیاندووە "تەنیا بە پشتیوانی و دەنگی ئێوەی خەڵكی تێكۆشەر، دەتوانین تیمێكی نوێ بنێرینە بەغدا تا شەڕ لە سەر مافەكانمان بكەن".

جێگری سەرۆكی حكومەت ئەوەشی راگەیاندووە، كە كوردستان لە ژێر مەترسیدایە، "راستە بەھەوڵی پێشمەرگە تێكۆشەرەكان توانرا مەترسی داعش لە سەر كوردستان لاببرێت، بەڵام كێشەكان تەنھا كێشەی ئەمنی نین و لە ئێستادا ھاوسەنگی ھێز لە عێراق تێكچووە".

قوباد تاڵەبانی هەروەها رایگەیاند "لەساڵانی رابردوو بەھۆی سەنگ و قورسایی جەنابی مام جەلال ھاوسەنگی كوردستان و عێراق پارێزراو بوو. ئەمەش ببوە ھۆی ئەوەی كە ئارامی و سەقامگیری بگاتە كوردستان".

هاوكات رایگەیاندووە "یەكێتی شەڕی كردووە لە پێناو ئاشتی و خۆشگوزارانیدا، نەك شەڕ بكات تەنھا لە پێناو شەڕدا، كە  لەبەغدا دەتوانێت شەڕی جێ بەجێكردنی دەستوور موچە بكات، بەڵام ئەم شەڕە بە پشتیوانی و دەنگی خەڵكی ئەم دەڤەرە دەكرێت".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥