بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پارتی هەوڵەكانی بۆ لاوازكردنی پێگەی كورد لە كەركوك چڕكردۆتەوە

21 نیسان 2018

یاسین عیزەدین جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی پارتی پێگەی خۆی لە كەركوك لەدەست دا، ئێستا كار لەسەر لاوازكردنی پێگەی كورد دەكات لە شارەكەدا.

یاسین عیزەدین لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕیهەواڵی سلێمانی رایگەیاند پێچەوانەی ئەوەی میدیاو بەرپرسانی پارتی باسی دەكەن، هیچ نەتەوەیەك لە كەركوك بەكوردیشەوە هۆشداری ئەوەی نەداوە كەبایكۆتی هەڵبژاردنەكان لەكەركوك دەكات.

وتیشی"ماوەی چەند رۆژێكە بانگەشەی هەڵبژاردن لەشارەكە زۆر بەئاسایی بەڕێوەدەچێت و كوردیش بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری دەكات و هیچ كێشەیەك لەئارادا نییە".

راشیگەیاند: پارتی پێگەی خۆی لە كەركوك لەدەستداوەو ئێستا بەبڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاستیش، هێندەی تر پێگەی خۆیان لەدەست دەدەن، هەوڵیش دەدەن بەو رێگەیە پێگەی كورد و یەكێتی لەشارەكە لاواز بكەن، بەڵام پێیان ناكرێت.

ئەو لێپرسراوەی یەكێتی ئەوەشیخستەڕوو كە ئەگەر پارتی مەبەستی بایكۆتكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوایە، دەبوو لەپارێزگای موسڵ و ناوچەكانی دیكەش بەشداری نەدەكرد، نەك تەنها لە كەركوك كە تا 10 ساڵی تریش ناتوانن پێگەی جەماوەری خۆیان بەدەستبهێننەوە.

یاسین عزەدین باس لەوەشدەكات هەرچەندە بەشێك لەهاووڵاتیان نیگەران و ناڕازین لەو كێشانەی كە لە دەرئەنجامی ریفراندۆم لەسنوورەكە دروستبووە، "بەڵام یەكێتی هەموو كەركوكییەكان دڵنیادەكاتەوە كە ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنرێت و هەموو دەسەڵاتەكان وەردەگیرێتەوە".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥