بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

یەكێتی:داوا دەكات توندی هەڵمەتی هەڵبژاردن رابیگرێت

21 نیسان 2018

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی داوای كرد لایەنەكانی هەرێمی كوردستان توندی هەڵمەتی هەڵبژاردنی عێراق رابگرن.

حاكم قادر ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئێمە داوا لەلایەنەكان دەكەین، ئەو هەڵمەتە توندەی بۆ هەڵبژاردن دەست پێكراوە رابگرن.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند، كە دەبێت هەڵمەت‌و پرۆسەی هەڵبژاردنیش دووربن لەتوندوتیژی، بۆیە دەبێت ئەو هەڵمەتە توندە رابیگرێت.

چەند رۆژێكە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردووە، كە پرۆسەكە لە 12ی ئایاری داهاتوو بەرێوەدەچێت، بۆ ئەوەش لایەنەكان هەڵمەتێكی توند بەرێوەدەبەن.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی داواشی كرد، كە نابێت پەیوەندی لایەنەكان بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە تێكبچێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥