بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

66 لایه‌ن و كاندید سزاده‌درێن..كۆمسیۆن داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ده‌كات

21 نیسان 2018
66 لایه‌ن و كاندید سزاده‌درێن..كۆمسیۆن داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ده‌كات
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشلكاریه‌كانی بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات، ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش داوای تۆماركردنی سكاڵا له‌یه‌كێتیی ده‌كات كه‌ پێشێلكاری به‌رامبه‌ركراوه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی یه‌كه‌می‌ بانگه‌شه‌دا سزای 66 لایه‌ن و كاندید دراوه‌".

 

 

پۆسته‌رو وێنه‌كانی‌ لیستی‌ 162ی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌ناوچه‌كانی (گوێڕ، هه‌ولێرو دهۆك) له‌سنوری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌ (زۆنی‌ زه‌رد) پێشێلكاریی زۆری‌ به‌رامبه‌ر كراوه‌و یه‌كێتیش په‌نجه‌ی‌ تۆمه‌ت بۆ خودی‌ پارتی‌ درێژده‌كات و داواده‌كات كۆمسیۆن لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق  ڕاگه‌یاندووە، "یه‌كێتی یان هه‌رلایه‌ن و كاندیدێك له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندان پێشلكاری به‌رامبه‌ر بكرێت، پێویسته‌ له‌كۆمسیۆن به‌فه‌رمی سكاڵا تۆماربكات".

وتیشی‌:"لیژنه‌ی باڵای تایبه‌ت به‌پێشێلكاریه‌كانی كۆمسیۆن سكاڵاكان ده‌نێرێت بۆ به‌شی سكاڵا تۆماركردن، دواتر ئه‌و به‌شه‌ش سكاڵاكان به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر سكاڵاكان هه‌بێت به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت".

ئاشكراشیكرد، "ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی یه‌كه‌می‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆن سزای 66 لایه‌ن و كاندیدی له‌حزب و لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان داوه‌و به‌رده‌وامیشده‌بین له‌داكۆكیكردن له‌پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥