بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

زانیاری نوێ لەبارەی رێككەوتنی هەولێرو بەغدا لەسەر موچە

19 ئازار 2018

حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراق لەسەر ئەوە رێككەوتوون، مانگانە برێك پارە لەبەغداوە رەوانەی هەولێر بكرێت، بۆ ئەوەی وەك موچەی فەرمانبەران دابەشبكرێت.

رێككەوتنەكەی هەولێرو بەغدا بەشێوەیەكە، كە مانگانە حكومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران دەداتە حكومەتی هەرێم، كە ئەو بڕە پارەیەش بەشی دابەشكردنی هەموو موچەی فەرمانبەران ناكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی كورد-ی ئاگادار لەرێككەوتنەكەی هەولێرو بەغدا بلاوکرایتەوە، حكومەتی عێراقی بەنیاز بووە، پارەی فەرمانبەرانی هەرێم لەرێگەی پارێزگاكانەوە دابەشبكرێت، بەڵام هیچ پارێزگایەك ئامادە نەبووە، راستەوخۆ پارەی موچەی فەرمانبەران لەبەغدا وەربگرێت‌و دابەشی سەر فەرمانبەرانی پارێگاكەی بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، كە لەبەر هەستیاری بابەتەكە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، حكومەتی عێراق دوای ئەوەی بۆی دەركەوتووە هیچ پارێزگایەكی هەرێم ئامادە نییە راستەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بكات، بۆیە دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، ئەو بڕە پارەیەی رەوانەی هەرێم كراوە، بەشی 680 هەزار موچەخۆری فعلی هەرێمی كوردستانەو رایگەیاندووە، ئامادە نییە موچەی ئەو فەرمانبەرانە بدات، كە گومانی لەسەریان هەیەو بە بندیوار دامەزراون.

سەرچاوەكە لایەنە سیاسییە ناڕازییەكانی هەرێمی لەو پرسە بەكەمتەرخەم زانی، بەوەی ئەگەر فشاریان لەپارێزگاكان بكردایە، ئەوە عەبادی ئامادەبوو راستەوخۆ پارە بدات بەپارێزگاكان‌و كێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەربكات، بەڵام لایەنەكان پێیان باش بووە، بەغدا راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكات.

هەروەها سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، بەغدا متمانەی بەحكومەتی هەولێر نەماوە بۆیە بەنیاز بووە لەگەڵ پارێزگاكان مامەڵە بكات، چونكە ئەوكات "دەیتوانی بەئاسانی وردیشینش لەلیستی موچەخۆرانی هەرێم بكات‌و پرسی فەرمانبەرە گوماناوییەكان بەزوویی یەكلابكاتەوە".

بەغداو هەولێر چەند ساڵێكە كێشەو ئاڵۆزی، بەتایبەت لەبواری دارایی لەنێوانیان هەیەو ماوەیەكیشە گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن، بەڵام هەوڵەكان نەبووەتە هۆی چارەسەری تەواوی كێشەكان.

ماوەی رابردووش حكومەتی عێراق وردبینی لەلیستی موچەخۆرانی هەرێم كرد، ئەوەش بۆ پاكردنەوەی لیستەكە لەو ناوانەی گومانی لەسەرە، بەڵام بەقسەی سەرچاوەكەی شارپرێس بەغدا وردبینییەكەی راگرتووەو لەمەولا بەپێی رێككەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی هەولێر مانگانە ئەو بڕە پارەیە دەنیڕێت.

حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، كە زیاتر لە یەك ملیۆن‌و چوار سەد هەزار فەرمانبەری هەیەو حكومەتی عێراقیش ئامادەنییە موچەی زیاتر لە 680 هەزار فەرمانبەر بدات، كە بەفەرمانبەری راستەقینەیان دەزانێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥