بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كات

24 شوبات 2018
سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنى كۆنگره‌ و ئاسته‌نگه‌كانى كۆنه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌كات و داواى لێده‌كات په‌له‌ بكات له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا بڕیارى ڕۆژى به‌ستنى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان بدرێت.
هه‌روه‌ها ڕاشى ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ دواینجاره‌ داواى لێبكات و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى مێژووییه‌وه‌.
 
ئه‌مه‌ش ده‌قى نامه‌كه‌یه‌:
برای بەڕێزم كاك كۆسرەت
سڵاو...
ئەنجام نەدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ بڕیاردان لە چەسپاندنی رۆژی كۆنگرە بووەتە مایەی نیگەرانی خۆم و هەموو جەماوەری یەكێتی.
 
من بۆ دواجار وەك خوشكێك داوات لێ دەكەم كە بەزووترین كات ئەو كۆبوونەوەیە سازبكرێت بۆئەوەی كە جەماوەری یەكێتی لەم دڵەڕاوكێ و چاوەڕوانییە نەجاتی بێت كە ئەوەش بەتەنیا داواكاری من نییە، بەڵكو هی هەموو ئۆرگان و مەكتەب و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتییە.
 
هیوادارم كە بەرپرسیارێتی سەرشانی خۆت بە ئەمانەتەوە جێبەجێ بكەیت بۆئەوەی كە ناوت وەك هەڵوەرێنەری چەپكە گوڵەكەی مام و یەكێتی نەچێتە لاپەڕەكای مێژووەوە.
 
پێویستە تاوەكو یەك شەممە ( 25/2/2018 ) كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەنجام بدرێت و رۆژی بەستنی كۆنگرە بە فەرمی رابگەیەندرێت، ئەگەر نا رووبەڕووی بەرپرسیارێتی مێژوویی دەبنەوە.
چاوەڕوانی هەڵوێستی برایانە و یەكێتییانەتم.
 
لەگەڵ رێزدا
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
22/2/2018

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥