بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پارەکەی ئه‌مه‌ریكا بەسەرهێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

24 شوبات 2018
وەزارەتی پێشمەرگە بلاوى کردۆتەوە، پارەکەی ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشتووه‌ بە وەزارەت و  ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی بەسەرهێزەکانی پێشمەرگەدا.
" لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکرێت، بەسەر لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام نازانرێت بەپاشەکەوتەوە یان بێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت".

ئەو پارەیەی كە بڕەكەی 365 ملیۆن دۆلارەو ئەمەریكا تەرخانی كردوە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە،  دووەم بڕی ھاوکارییە کە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ پێشمەرگە دابیندەکرێت، پێشتر ھاوکارییەکییان بە بڕی 415 ملیۆن دۆلار داوەتە پێشمەرگە لە کاتی شەڕی داعش.

ئەو 415 ملیۆن دۆلارەی پێشتر، کە بەوەزارەتی پێشمەرگە درابوو، لەچوارچێوەی پرۆتۆکۆلێک بوو لەنێوان ھەرێمی کوردستان و پنتاگۆن، بەمەبەستی بەشداری پێشمەرگە لە شەڕی موسڵ.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥