بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

لە دهۆک رێگه‌ نادرێت هاوكاری بۆعەفرین کۆبکرێتەوە

23 شوبات 2018

کۆمەڵێک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیر و نوسەرو هونەرمەندانی دهۆک، ویستیان هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ منداڵانی لێقەوماوی عەفرین، دەستپێبکەن بەڵام لەلایەن کارگێری پارێزگای دهۆک-ەوە موڵەتیان پێنەدرا.

 یەکێک لە رێکخەرەکانی کەمپینەکە،  راگەیاندوە، 30 رێکخراو و کەسایەتی لە دھۆک، داوایەکیان ئاراستەی کارگێری پارێزگای دهۆک، کردبوو، بۆ ئەوەی مۆڵەتمان پێبدەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ منداڵانی لێقەوماوی عەفرین.

به‌وته‌یرێکخەرکە بەڵام دوای چه‌ند ڕۆژێك لەچاوەڕوانی، کارگێری پارێزگای دهۆک، موڵەتی نەدا به‌ دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتە.

لە بەیاننامەکەدا ئه‌و چالاكوانانه‌ نیگه‌رانی خۆیان لەبەرامبەر دەستێوەردانی ئاسایشی دهۆک و رێگریکردنیان لەئازادیی ڕادەربرین دەردەبڕن.

هەروەها بێدەنگی و دەڤەری بادینانیان، لە بەرامبەر رەوشی عەفرین، خستووەتە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دهۆک، داواشیان لە بەرپرسە باڵاکانی حکومەت کردووە لەمەودوا کۆتایی بە ڕێگرییەکانی بەرامبەر ئازادیەکانی رادەربرین  بھێنن.

لەسەرەتای دەستپێکردنی له‌شكركێشی تورکیا، بۆسەر عەفرین، ئه‌مه‌ دووه‌م چالاكییه‌ كه‌ له‌دهۆك رێگری لێده‌كرێت.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥