بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و باڵیۆزی ئێران له‌ عیراق كۆده‌بنه‌وه‌

23 شوبات 2018

ئه‌مڕۆ 23-2-2018 له‌ شاری سلێمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد له‌ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ عیراق و وه‌فدی دیبلۆماتكاری هاوڕێی.

له‌ دیداری نێوانیاندا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌و رۆڵی كورد له‌ داهاتووی سیاسه‌تی عیراقدا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا جێگری سكرتێری گشتی و باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عیراق جه‌ختیان له‌ گرنگی یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردو پاراستنی یه‌كڕیزی ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گرنگی رۆڵی (ی.ن.ك) له‌ هاوكێشه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌و هیوایان خواست هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی جددی بۆ بده‌ن.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌داو په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ریه‌ك له‌ جێگری سكرتێری گشتی و باڵیۆزی ئێران له‌ عیراق جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

هاوكات هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌وردی گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور كرایه‌وه‌و هه‌ردوولا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ربڕی.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥