بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

سه‌عدی پیره‌: ریفراندۆم هه‌ڵه‌ بووهه‌ڵه‌ی سیاسی نه‌ك یاسایی

23 شوبات 2018

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌ڵه‌ بوو، هه‌ڵه‌ی سیاسی نه‌ك یاسایی.  
له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هەموو وڵاتان داوایان کرد کە ریفراندۆم نەکرێت، کورد ریفراندۆمی کرد و لەسەر ئەوە کاردانەوە دروستبوو، لەسەر هێرشی عێراق و هاوپەیمانانی بۆ سەر ناوچە جێناکۆکەکان، وڵاتانی دونیا هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو، پێشیان راگەیاندین کە ئەم بارودۆخە، خۆتان بۆخۆتان دروستتان کرد". دەشڵێت: "ئێمە هەڵەمان کردووە، بەڵام هەڵەی سیاسیی بووە نەک هەڵەی یاسایی".
هه‌وره‌ك ده‌شلێت:  له‌دوای ریفرندۆمه‌وه‌، عێراق بە جۆرێک لە لووتبەرزیی مامەڵە دەکات، بەم جۆرە مامەڵە ناکات کە بەیەوکە لەبەرەیەک بووین و براوەی شەڕین، لەماوەی رابردووەوە، رۆژ نییە مەراسیمێک نەکرێت و گوایا سەرۆکوەزیران قارەمانی سەرکەوتنە، تا گەیشتە ئەوەی کە هاوپەیمانەکانی لێی جودابووەنەوە و مەرجەعیەتیش لێی هاتەدەنگ، چونکە ئەو سەرکەوتنە بۆ هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراقە و من پێم وایە کارێکمان کردووە کە لە رۆژانی پێش و دوایی ریفراندۆم، فۆڕمولەکە گۆڕا، چونکە ئێمە پێشتریش گوتبوومان کە ئەمە جیابوونەوە نییە بەڵکو لەسەر ئەو بنەمایە عێراق و هەرێم بکەونە گفتوگۆ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان، بەڵام دواتر غرورێک ئێمەی گرت، ئێمە هەڵەمان کردووە، بەڵام هەڵەی سیاسیی بووە نەک هەڵەی یاسایی"

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥