بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

ڤیدیۆ.. نوێنەری پارتى وەکو مافیا له‌په‌نابه‌رێكی كورد ده‌دات و جنێوی پێ ده‌دات

22 شوبات 2018

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ دوو گرته‌ ڤیدیۆیی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پڕكرده‌وه‌و بوون به‌ قسه‌ی رۆژ كه‌ په‌نابه‌رێكی كورد هێرشی كرده‌ سه‌ر نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌"دز و چه‌ته‌" ناوی بردو له‌ ڤیدیۆی دووه‌میش هه‌مان په‌نابه‌ر هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌وروپاو چه‌ند قسه‌یه‌كیش به‌و ده‌ڵێت و ئه‌و به‌رپرسه‌ش كه‌ له‌پكشی پارتی له‌ ئه‌وروپایه‌ له‌په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ ده‌دات .

به‌پێی ڤیدیۆكه‌ دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، ده‌چێته‌ لای په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌و له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت كه‌ قسه‌ی به‌ نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر وتوه‌له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو به‌ په‌نابه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێـ: "تۆ ئەوروپیت و کورد نیت، ناتوانیت بێیتە پێش هاوڵاتییەکی کوردی" .

په‌نابه‌ره‌كه‌ش به‌پێی ڤیدیۆكه‌ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له‌ ئه‌وروپا هێرشی ده‌كاته‌ سه‌رو لێی ده‌دات .

دواتریش هه‌ردوولایان قسه‌ی نه‌شیاو و جنێو به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن و ئه‌و په‌ناه‌به‌ر كورده‌ش كه‌ ناوی ڕه‌نجده‌ر گڕاویه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر دلاوه‌ر ئاژگه‌یی له‌ دادگای به‌لجیكا تۆمار كردووه‌ .

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥