بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

دوو راپۆرتى لیژنه‌كانى ووردبینى مووچه‌ى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ بۆعه‌بادى ناردوه‌

22 شوبات 2018
لیژنه‌كانى ووردبینى له‌لیستى مووچه‌ى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ دوو راپۆرتیان بۆ نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ناردوه‌.
خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌كوردسات نیوزى راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ لیژنه‌كانى ووردبینى به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانیان و هێشتا كۆتایى به‌ كارى ووردبینى نه‌هاتووه‌، به‌ڵام لیژنه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م دوو راپۆرتیان ناردوه‌ بۆ نوسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ ئێستاشدا به‌رده‌وامن له‌ ووردبینى لیستى موچه‌خۆران.
وتیشى، راپۆرته‌كان هاوتابوون له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كانى عێراق و هیچ شتێك رێگر نییه‌ له‌ ناردنى مووچه‌، به‌ڵام واده‌ى ناردنى مووچه‌یان دیاری نه‌كردوه‌ و دوابڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنى مووچه‌ له‌لاى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥