بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس باسی دیمەنەی جووت ئامۆزا_یە

17 شوبات 2018

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاردانەوەی توندی هاووڵاتییانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروست كردووە، ئەویش بەوپێیەی بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە "عەرابی" ئەو ریفراندۆمە دادەنرێن كە بەبێ گوێدانە هۆشدارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان ئەنجام درا و بووە هۆی لاوازكردنی كوردستان.

بەشێكی لە هاووڵاتییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەڵێن ئەو لێپرسراوانەی كە لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان عەبادی بە داگیركەر وەسف دەكەن، دەبینین لەكۆبوونەوە دوو قۆڵییەكانیدا بەدەمییەوە پێدەكەنن.

هاووڵاتییەك بەناوی عیزەدین عەبدوڵا، هێرشەكانی پێشووی لێپرسراوانی پارتی بەبیر دەهێنێتەوە كە دەیانكردە سەر ئەو كەس و لایەنانەی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ عەبادی دەدا و پارتی بە بە خیاتكار وەسفی دەكردن، بەڵام ئێستاش خۆیان لەگەل حەیدەر عەبادی كۆدەبنەوە و دەشڵێت: " نازانم بەچی ڕویکەوە پی ئەکەنن، میللەت تاکو بینە قاقای هاتووە بەدەست ئەم دۆخە جەق بەستوەوە".

محەمەد رەواندوزیش بەتەنزەوە دەڵێت "باش پێبكەنن میللەت هەمووی تێرە و ئێوەن برسی، حەواڵەی خودا بن".
 
هاووڵاتییەكی دیكە بەناوی محەمەد فەرەج دەنووسێت: " ھەر ئەم عەبەیە (عەبادی) بوو ئەیان وت موفلیسەو داگیرکەرە خێرە ئێستا بۆی پێدەکەنن و پیاوی چاکە؟!".

ئەردەڵان ئومێدیش لەسەر هەمان بابەت رەخنە لە وەفدەكە دەگرێت و دەڵێت: ئەمانە دوو ساڵ خێری كەركوكیان خوارد وەك حەقی شەڕی داعش و خوێنی 1500 پێشمەرگە.

سامی رێكانیش پێیوایە ئێستا "وێنەی راستەقینەی" ئەوانە دەركەوت كە پێشتر قسەیان بە عەبادی دەگوت و نەوزاد سولێمانییش دەڵێت: ئەمانە "بۆمانەوەی خۆیان هەموو تەنازولێك دەكەن".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥