بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

مه‌سعود حه‌یده‌ر: داواكرا من ببم به‌سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی له‌سلێمانی

17 شوبات 2018

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرایكرد، داوایه‌كی له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی لیستی سه‌ركه‌وتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌فراكسیۆنی گۆڕان له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "زۆرێک پرسیاری ئەوەمان ئاراستە دەکەن کە من کرابێتم بەسەرۆکی لیستی سەرکەوتنی سەرۆک وەزیران حه‌یدر عه‌بادی لە پارێزگای سلێمانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە فەرمی داوایان ئاراستەکردین بۆ ئەوەی ببین بە سەرۆکی لیستەکەیان لە پارێزگای سلێمانی، وەڵامی ئێمە بۆیان سوپاسگوزاری بووە بۆ متمانەیان و ئەو داوایەمان رەتکردەوە".

ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر

 زۆرێک پرسیاری ئەوەمان ئاراستە دەکەن کە من کرابێتم بەسەرۆکی لیستی سەرکەوتنی سەرۆک وەزیران حیدر عبادی لە پارێزگای سلێمانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە فەرمی داوایان ئاراستەکردین بۆ ئەوەی ببین بە سەرۆکی لیستەکەیان لە پارێزگای سلێمانی. وەڵامی ئێمە بۆیان سوپاسگوزاری بووە بۆ متمانەیان و ئەو داوایەمان رەتکردەوە، نە مێژووی خۆم و نە مێژووی خانەوادەکەم رێگەم پێ نادا لە دەرەوەی حزب و پارتە سیاسێ کوردێکان خەبات بکەم بۆ گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرگری لە مافەکانیان بکەم. قەناعەتی کەسی خۆم ئەوەیە کە تەنھا لە رێگەی حزبی کوردی خەباتی سیاسی بۆ مافەکانی میللەتەکەم بکەم لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵی دیموکرات. لە ھەر جێگەو پێگەیەک بم کار بۆ چاکسازی دەکەم و شەڕی ئیرادەی میللەتەکەم دەکەم. پەیامم ھەمیشە ئەوە بووە" خەمی ھاونیشتمانیان لە ھەرکوێ بێ، من لەوێ ئەبم" .

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥