بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئیداره‌دانی‌ هه‌ردوو ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی‌ ئیبراهیم خه‌لیل و پیشخابوور به‌هاوبه‌شی ڕێكده‌كه‌ون

17 شوبات 2018
هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئیداره‌دانی‌ هه‌ردوو ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی‌ ئیبراهیم خه‌لیل و پیشخابوور به‌هاوبه‌شی ڕێكده‌كه‌ون و بڕیاریشوایه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی‌ ئاداری‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتیش مه‌رجی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ ئاشكراده‌كات.

 

 

به‌گوێره‌ی‌  زانیارییەکان  ، هه‌ردوو حكومه‌تی‌ هه‌رێم و عیراق ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر ئیداره‌دانی‌ هه‌ردوو خاڵی سنوری‌ ئیبراهیم خه‌لیل و پیشخابور به‌شێوه‌ی‌ هاوبه‌ش، به‌ڵام تائێستا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ نه‌خراوه‌ته‌وه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئاشكراش نه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش زانراوه‌، بڕیاروایه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ له‌مانگی‌ ئاداری داهاتوه‌وه‌ بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌جۆرێك هه‌ردوو ده‌روازه‌كه‌  به‌شێوه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ببرێن.

باس له‌وه‌شكراوه‌، پارتی‌ ڕه‌زامه‌نده‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ردوو ده‌روازه‌كه‌و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت كار به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ له‌مانگی‌ داهاتوه‌وه‌ بكرێت، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ ده‌قی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

لای خۆیشیه‌وه‌ فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی‌ راگەیاندوە، "هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌موكات ئاماده‌یه‌ به‌گوێره‌ی‌ ده‌ستور ماف و ئه‌رك و ئیتمیازاته‌كانی‌ بۆ فه‌راهه‌مبكرێت و هیچ گرفتێكی‌ نییه‌ له‌ئیداره‌دانی‌ ده‌روازه‌كان به‌شێوه‌ی‌ هاوبه‌ش".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ پارتی‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مه‌رجی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاند، "مافه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پارێزراوبێت و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌رێم هیچ گرفتێك نابینێت".

 

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥