بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

كەركوك وەزارەتی نەوتی عێراق‌و كۆمپانیایBP ی بەریتانی دەداتە دادگا

17 شوبات 2018

لیژنەی وزە لەئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، یاداشتێكی ناڕەزایەتی ئامادەكردووەو تێدا ڕەخنە لەوەزارەتی نەوتی عێراق دەگرێت، بەوەی ئاگاداری ناوەڕۆكی ئەو گرێبەستانە نین، كە لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئەنجامیداون.

ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لیژنەی وزە لەئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاند "یاداشتەكەمان لەڕێگەی ئەنجوومەنەوە بۆ پەرلەمانی عێراق بەرزدەكەینەوە، چونكە بەپێی مادەی 112 ی دەستوور، دەبێت ئاگاداری دۆسییەی نەوت‌و گرێبەستە نەوتییەكان بین."

وەزارەتی نەوتی عێراق لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای بی پی بەریتانیدا واژوو كرد بۆ پەرەپێدانی نەوتی كەركوك، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی نەوتی ئێرانیش بۆ هەناردەكردنی نەوتی ئەو پارێزگایە رێككەوتووە، چەند گرێبەستێكی تریشی ئەنجامداوە، كە نوێنەری ئەنجوومەنی پارێزگا لەكاتی واژووكردنی ئەو گرێبەستانەدا ئامادە نەبووە.

هەروەها شوان داودی ئەندامی پەرلەمانی عێراق‌و یەكێك لەنوێنەرانی كەركوك، پێیوایە هەوڵەكانی لیژنەی وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بێئەنجام دەبن، چونكە شتێك نەماوە بەناوی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكەوە.

داودی بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاند "لیژنەی وزە، كە بریارێك دەدات، دەبێت بەراپۆرت بیدەنە ئەنجوومەنی پارێزگاو ئەنجوومەن پەسەندی بكات، پاشان دەبێتە بۆچوونی ئەنجوومەن‌و ئاراستەی لایەنەكان دەكرێت."

ناوبراو راشیگەیاند "ئەنجوومەنی پارێزگا كۆنابێتەوە، كەواتە ئەنجوومەنمان نییەو راپۆرتەكەی لیژنەی وزەش ئەنجامی نابێت."

لەبەرانبەردا سەرۆكی لیژنەی وزە لەئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، جەختیكردەوە ئەوان نوێنەری خەڵكن‌و دەبێت لەناوەڕۆكی گرێبەستە نەوتییەكان ئاگاداربكرێنەوە.

عەسكەری وتی: "گەر ناوەڕۆكی گرێبەستەكانمان پێنەڵێن شكات دەكەین، هیچیشمان دەست نەكەوێت ئەو كۆمپانیا بەریتانییە دەدەینە دادگا، كە گرێبەستی بۆ پەرەپێدانی نەوتی كەركوك كردووە."

نەوتی كەركوك یەكێكە لەو دۆسییانەی لەدوای رووخانی رژێمی بەعسەوە زۆرترین مشتومڕی لەنێوان هەرێم‌و بەغدا لەسەر بووە، پێشتر بەغدا كوردی بەتاكلایەنە هەناردەكردنی نەوتەكەی تۆمەتبار دەكرد، ئێستاش بەرپرسە كوردەكانی كەركوك، بەغدا بەحساب نەكردن بۆیان لەمەسەلەی گرێبەستە نەوتیەكاندا تۆمەتبار دەكەن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥