بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

كورد بلۆكی نەوتی ناوچەی پەڵكانەی لەدەستدا

17 شوبات 2018

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كورد بلۆكی نەوتی ناوچەی پەڵكانەی نێوان خورماتوو-كفری لەدەستداوە، ئەوەش لەكاتێكدا پێشتر حكومەتی هەرێم-یان لە مەترسی لەدەستدانی ئەو كێڵگانە ئاگاداركردووەتەوە.

سالار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ، ئاماژەی بەوەكردووە، "بە بیانووی پەلاماردانی ئەو هێزەی كە ناسنامەیان نادیارە، سوپای عێراق كێڵگەی نەوتی (پەڵكانە)ی كۆنتڕۆڵكردووەو دەستی بەسەردا گرتووە".

 ئاماژەی بەوەشكردووە، "چەند كۆمپانیایەكی نەوتی بیانی و ناوخۆیی و بە رێگاپێدانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەبەرهێنانیان تێدا كردووە، بەشێكی زۆری ئەو ناوچانەی كێڵگە نەوتییەكانی تێدایە ناوچەی زیانلێكەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون و دانیشتوانەكەی ئەنفالكراون".

بلۆكی نەوتی پەڵكانە دەكەوێتە نێوان شاری خورماتوو و ناحیەی جەبارە، رۆژهەڵاتی ئەو قەزایە دەگرێتەوە كە ناوچەیەكی جێناكۆكە و بەپێی راپۆرتی "سكۆتیا كاپیتاڵ" بڕی 1.58 ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە.

ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردووەتەوە، ئەو كێڵگەیە پشكی لە 60% دراوەتە كۆمپانیای شاماران پیترۆلیۆم و لە 20% پشكی پیت ئۆیڵی توركیە و لە 20%پشكی كیپكۆیە "واتا حكومەتی هەرێم" .

سالار مەحمود دەشڵێت، "لە رێگەی پەرلەمانی كوردستانەوە مەترسی ئەو هێزە نەناسراوەمان لەسەر ئاسایشی دەڤەرەكەو پیلانی نیشتەجێكردن و دواتر ئاسەوارەخراپەكانی داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی شكستخواردووی كوردستان، بەڵام وەك پرسەكانی دیكە بە ئەركی یاسایی و سیاسی و ئیداری هەڵنەسان، بۆیە لەئەنجامی نابەرپرسیارێتی و كەمتەرخەمی و بێباكی ئەو كێڵگە گرنگەش لەدەستدرا".

7ی ئەم مانگە، ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەكان لە رۆژهەڵاتی خورماتوو بۆ پاككردنەوەی ئەو چەكدارانەی كە چەندجارێك لە سنوورەكەدا دەركەوتوون دەستیپێكرد، ناوچەكە لەو چەكداران پاككرایەوە.

پێشتر موقەدەم عەبد ئەمیر حەمداوی، وتەبێژی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە خورماتوو، كە بەشداری ئۆپەراسیۆنەكەی كردبوو بە خەندانی راگەیاندبوو، لەو قۆڵەی كە بە هێزەكەی ئەوان سپێردرا سەرجەم ناوچەكانیان كۆنتڕۆڵكردووە، هەروەها دەستیان بەسەر پێنج بیرە نەوت-دا گرتووە، كە پێشتر ئەو چەكدارانە سوودیان لێوەرگرتووە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥