بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

سه‌دان خانه‌نشینى نایاسایى به‌ پله‌ى تایبه‌ت ئاشكرا بوو

17 کانونی دووەم 2018

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد "سه‌دان كه‌س له‌ هه‌رێم به‌ پله‌ى تایبه‌ت خانه‌نشین كراون و ئه‌و پله‌یه‌شیان نه‌بینیوه‌"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ ئێستادا زۆرینه‌ى سكاڵاكان تایبه‌تن به‌و كه‌سانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ناسروشتى و دواى وه‌رگرتنى پۆستێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون".

"ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر" سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ى رۆژنامه‌ى "ئاژانس"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ "له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوودا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 368 دۆسیه‌ كراوه‌ و 128 دۆسیه‌یان چوونه‌ته‌ دادگا و 36 دۆسیه‌شیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "زیاتر له‌ 460 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ پله‌ى تایبه‌ت خانه‌نشین كراون و ئه‌و پله‌یه‌شیان نه‌بینیوه‌".

"ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر" راشیگه‌یاندووه‌ "له‌ ئێستادا زۆرترین سكاڵا كه‌ به‌ ده‌ستمان ده‌گات، تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ناسروشتى و دواى وه‌رگرتنى پۆستێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥