بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

لێدوانی عەبادی لەبارەی ناردنی موچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم

16 کانونی دووەم 2018

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كە ئامادەن هەموو كێشەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێرن دەشڵێت، هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و بەهیچ جۆرێك رێگە بەدواكەوتنی نادرێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەكرد " كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەكەین و موچەكانیان بۆ دەنێرین".

رونیشیكردەوە، جدین لە خەرجكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئەو كێشانەی نێوان هەولێرو بەغداش چارەسەر دەكرێن. 

وتیشی، هەرگیز رێگە بە دواخستنی هەڵبژاردنەكان نادرێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچت و جەختیشكردەوە لەسەرمانە سەربەخۆیی و دەستكراوەیی بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانبەرەكانی دەستەبەربكەین.

عەبادی تەئكیدیشی كردەوە: هەندێك لایەن هەیە دەیانەوێن رووداوەكانی ئەم دواییە بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆیان قۆرخ بكەن، سەبارەت بە ئاوارەكانی عیراقیش وتی، حكومەتی ناوەند بە زۆرەملێ ئاوارەكانی بۆ ناوچەكانی خۆیان نەگەڕاندووەتەوە.

سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد: هێزە ئەمنییەكانمان راسپاردووە، بەدواداچوون بۆ سەرەداوی كردەوە تیرۆرستییەكەی (گۆڕەپانی تەیاران) بكەن و ئەو كەسانەی لەپشت یارمەتیدانی گرووپە تیرۆرستییەكانەوەن دەستگیر بكرێن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥