بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

وەزارەتی دارایی: پارەی پێویستمان نییە بۆ دابینكردنی مووچە

16 کانونی دووەم 2018

بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرایە، بەڵام بەهۆی  ئەوەی وەزارەتی دارایی دەڵێت پارەی پێویستیان نییە، دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە دواخرا.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەپەیجی تایبەتی خۆی  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە كە دەبوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرایە، بەڵام وەزارەتی دارایی ئاگاداری كردوونەتەوە كەبەهۆی ئەوەی پارەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە، دابەشكردنی مووچە دواخراوە.

جەبارە یاوەر نووسیوێتی: "بۆ زانیاریتان دوێنێ لە رێگای ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگادارکراینەوە کە دەبوایە ئەمرۆ ۲٠۱۸/۱/۱٦ مووچەی مانگی ۲٠۱۷/۹ دابەشبکرێت بۆیە هەرزوو رێکارە ئیداریەکان گیرانەبەر و لیژنەکانی مووچەی لێ ئاگادار کرایەوە، بەڵام بەداخەوە دووبارە ئەمرۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئاگاداریان کردین کە بری پارەی پێویستیان نیە بۆ ئەمرۆ".

راشیگەیاند "دلنیاتان دەکەینەوە کە سات بەسات لە هەوڵ و پەیوەندیداین بۆ دەستەبەر کردنی مووچە"ی وەزارەتی پێشمەرگە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥