بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

وەفدی عێراقی بڕیاریدا داواکارییەکانی ھەرێم بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبکاتەوە

16 کانونی دووەم 2018
وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق و حکومەتی ھەرێم کۆبوونەوەو پرسی میکانیزمی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانیان تاووتوێکردو بڕیاردرا وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق داواکارییەکانی ھەرێم بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرزبکاتەوە.
"ئامانج رەحیم" سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق  کە پێکھاتبوو لە "عەلا خزر یاسری" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابوری لەوەزارەتی نەوتی عێراق لە ھەولێر لەگەڵ وەفدێکی حکومەتی ھەرێم کۆبوونەوەو گفتوگۆیان کرد لەبارەی  دەستنیشانکردنی میکانیزمی ھەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی ھەرێم لە بەرامبەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم لە بوودجەی عێراق و بەشە سوتەمەنی ھەرێم، ھەردوولاش لەیەکترگەیشتنی ھاوبەشیان ھەبوو لەسەر تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و بڕیاردرا کە وەفدی حکومەتی فیدڕاڵی داواکارییەکانی ھەرێم بەرزبکاتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ. 
بەوتەی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران  لەدوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی ھەردوولایە کە دەستپێکێکی باشە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی پەیوەندیدار بە نەوت و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ چارەسەری کێشەی شایستە داراییەکانی ھەرێم لە داھاتە فیدڕاڵییەکان لە پێش ھەمووشیانەوە بابەتی مووچەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥