بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

موچه‌ی‌ مانگی‌ نۆ زیاتر دواده‌كه‌وێت

14 کانونی یەکەم 2017
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلول (مانگی‌ نۆ) زیاتر دواده‌كه‌وێت و لیستی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش واژۆی‌ له‌سه‌ر نه‌كراو گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ وردبینی‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 

 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو لیستی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كرا بۆ وردبینیكردن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم  ڕاگه‌یاندووە، "لیسته‌كه‌ واژۆی‌ له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و نێردراوه‌ته‌وه‌ بۆ وردبینیكردن".

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ واژۆنه‌كردنیشی‌ له‌لایه‌ن ڕابه‌ر سدیق بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی به‌وه‌كاله‌ت سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌:"به‌ڕاستی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ به‌ڕونی‌ نازانم، به‌ڵام زۆركات هه‌بوه‌ كێشه‌ له‌لیستی‌ موچه‌دا دروستبوه‌و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ وردبینی‌، دڵنیاشم ئه‌و لیسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ واژۆنه‌كردنی‌ لیستی‌ موچه‌ له‌لایه‌ن ڕابه‌ر سدیق تاچه‌ند په‌یوه‌ندیی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ داراییه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ڕه‌تیكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌ی‌ دروستكردبێت، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ تێدابوه‌ بۆیه‌ بۆ به‌شی‌ وردبینی‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌".

واژۆنه‌كردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ بۆ به‌شی‌ وردبینی‌، به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكارده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ خشته‌ی‌ موچه‌و دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ زیاتر دوابكه‌وێت.

 

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥